له‌ساڵیادی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د وه‌ك رێزلێنانێك له‌و كه‌سایه‌تیه ، رۆژی پێنج شه‌ممه 31_3_2011 كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب به هاوكاری كتێبخانه‌ی گوندی ئاكۆیان چالاكیه‌كی هونه‌ریان له گوندی بنمێرده‌ی سه‌ر به قه‌زای رواندز ئه‌نجام دا ،كه‌تیدا له پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ریدا ژماره‌یه‌ك منداڵ به كۆمه‌ڵ كاری هونه‌ریان ئه‌نجام دا .
سه‌ره‌تا (زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا) باس له هونه‌رو سوود و قازانجه‌كانی بۆ منداڵ باسكرد و هانی دان كه گرنگی به بواری هونه‌ر بده‌ن و به‌رده‌وام بن تاكو له دوارۆژ مرۆڤێكی زیره‌ك و رۆشنبیریان لێده‌ربچێت و خزمه‌ت به خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن تاكۆتایی چالاكیهكهش ڕێنمایی وئامۆژگاری ده‌دایه منداڵان تاكو به جوانی وێنه‌كان بكێشن.
هونه‌رمه‌ند( ته‌یب موعته‌سم ) له باره‌ی بیرۆكه‌ی ئه‌م چالاكیه هونه‌رییه وتی “مه‌به‌ست له چالاكی ئه‌مجاره‌مان خۆشه‌ویستكردنی هونه‌ره لای منداڵ ئه‌م پرۆژه‌مان ناوناوه به( هاوڕیێانی ره‌نگ )، گوندی (بنمێرده ) مان هه‌ڵبژارد، كۆمه‌ڵێك منداڵ تیدا به‌شداری كرد‌و پێداویستی و قه‌ڵه‌م ره‌نگ و نامیلكه‌یه‌كی وێنه‌یی و هێڵكاریی كه له لایه‌ن ئێمه ئاماده‌كرابوو بهسهرمنداڵهكانمان دابه‌شكرد و ئه‌م منداڵانه به كۆمه‌ڵ كاری هونه‌ریان ئه‌نجامدا ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا منداڵه‌كانی گونده‌كانیش بێ به‌ش نه‌بن له كاری هونه‌ری و وه‌كو هاندانێكیش بێت بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هره‌مه‌ندن وحه‌زیان له كاری هونه‌ره‌و هونه‌ریان لا خۆشه‌ویست بێت ، له هه‌مان كاتدا وه‌كو گه‌شتێكی هونه‌ریش وایه و منداڵان حه‌زی لێ ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌یه‌كی تردا چه‌ند گوندێكی تر به‌م كاره هونه‌ریانه ئاشنادهكهین”.
ياسين برايم