مەسعودى مەلا هەمزە : لەدرێژەى چالاکییەکانیاندا سەنتەرى رۆشنبیری هیواى نوێ، پێشانگایەکى هاوبەشی شێوەکارى بۆ 56 هونەرمەندى شێوەکارى سلێمانى لە گەلەرى شانەدەرى شارى هەولێر دەکاتەوە.مامۆستا ماجد سەرۆکى سەنتەرى رۆشنبیری هیواى نوێ لە لێدوانێکیدا گوتى: دواى ئەوەى لەشارى سلێمانى پێشانگایەکى هاوبەشی شێوەکاریمان بۆ 56 هونەرمەندى شێوەکار کردەوە، بڕیارە کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانى رۆژی چوارشەممە 13/10/2010 لە گەلەرى شانەدەرى شارى هەولێر و لەژێر چاودێری “د. کاوە مەحمود” وەزیری رۆشنبیری و لاوان هەمان پێشانگاى هاوبەش لەشارى هەولێر بکەینەوە”.
شایانى باسە ئەم پێشانگایە ماوەى 2 رۆژ دەخایەنێ.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







