ڕۆژی 13 ی دیسامبر ڕۆژی ( لوسیا )، له‌سوئێد و هه‌ندیك وڵاتی دیکه‌ی ئوروپایی دا نه‌رێتێکی کۆنه…له‌م ڕۆژه‌دا چه‌ندین کچی سپی پۆشی تاجی سه‌وز له‌سه‌ر و مۆم به‌ده‌ست و کوڕی ئهستێرهلهدهست له‌پشته‌وه‌ی کچێكی سه‌راپا سپی پۆش و جوان کهتاجیكی پڕ له‌مۆمی به دهستهوهیهههر لهشهبهقهوهلهسهرانسهری سوئێد دا ده‌بینرێن که‌ئاهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌م ڕۆژه( سانتا لوسیا ) ده‌خوێنن..ئه‌و مۆمهداگیرساوانهی کهبهتاجهکهی سه‌ری ( لوسیا ) وهدهگڕێن ، ڕه‌مز و سیمبۆلی دره‌وشانه‌وه‌ی ڕووناکییه‌کی گه‌وره‌ترن له‌داهاتوودا.که‌مه‌به‌ست له‌و ڕووناکییه‌که‌ش هاتنی کریسمه‌س و له‌دایك بوونی عیسا ی مه‌سیحه…
دیمه‌نی ئه‌م کچهتاج له‌سه‌ر و مۆم به‌ده‌ست و کوڕهئهستێرهبهدهستانهجوانییهکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌شاره‌کانی سوئێد ده‌به‌خشێت.
قوتابخانه‌و شاره‌کانی سوئێد له‌ڕێگه‌ی پێشبرکێی جۆراوجۆرهوهساڵانهکچێکی جوان وه‌ك ( لوسیا ) ی قوتابخانه‌یان شاری خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن،کچی هه‌ڵبژێردراو له‌گه‌ڵ کچ و کوڕه‌کانی دیکه‌ی هاوڕێی دا به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆڵی ( لوسیا ) یان له‌شار یان قوتابخانه‌ی خۆیان دا ده‌که‌وێته‌ئه‌ستۆ..هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك پاش ئه‌نجام دانی موسابهقاتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌نێوان چه‌ندین کچی جوان دا ،کچێك وه‌ک ( لوسیا ) ی ته‌واوی وڵاتی سوئێد دیاری ده‌کرێت.که‌ئه‌م شته‌ش له‌ته‌واوی ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا شوێنێکی به‌ربڵاو ده‌گرێت..
وشه‌ی ( لوسیا ) وشه‌یه‌کی لاتینییهو به‌واتای ڕووناکییه. به‌ڵام لوسیا حیکایهتێكی خه‌مهێنه‌ر که‌له‌ساڵی 304 ی زایینی و له‌دوورگه‌ی سیسیل ی ئیتالیا دا ڕووی داوه،ی له‌پشته‌وه‌یه..له‌وه‌ها ڕۆژێکدا واته13 ی دیسامبر لوسیا کهوتۆتهکۆڵانان و هه‌موو شت ومه‌که‌کانی خۆی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا به‌خشیوه. به‌ڵام کاتێك ده‌زگیرانی لوسیا له‌و کاره‌ی لوسیا ئاگادار ده‌بێت، زۆر تووڕه‌ده‌بێت و به‌هه‌مووان ده‌ڵێت که‌لوسیا بووهبهمهسیحی..له‌و ڕۆژگاره‌شدا به‌مه‌سیحی بوون له‌ناو کۆمه‌ڵگای ڕوومه‌کاندا کارێکی نایاسایی بووه‌و به‌مه‌سیح بوونی هه‌ر که‌سیك ئاشکرا بووایهسزای گه‌وره‌ی بهدواوهدهبوو.هه‌ر بۆیه‌کاتێک کهدهزگیرانی لوسیا له‌ناو خه‌ڵکدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌لوسیا بووهبهمهسیحی،سزای مه‌رگ به‌سووتاندن به‌سه‌ر لوسیا دا ده‌سه‌پێنن..
هه‌ندێك ڕیوایه‌تی ئایینی وا باس دکه‌ن کهئاگرهکههیچ کاری لهلوسیا نه‌کردووه، بۆیهبهدوای ئه‌وه‌دا بڕیار ده‌ده‌ن که‌هه‌ر دوو چاوی لوسیا دربهێنن، که‌چی کاتێك هه‌ر چاوێكی ده‌ردێنن چاوێکی دی دێتهشوێنی،بۆیهئهمجارهیان بڕیار ده‌ده‌ن کهبهشمشێر ملی لێ بکه‌نه‌وه..
پاش ئه‌و ڕووداوهلوسیا له‌لایه‌ن کلیساوهوهك ( قهدیسهی نابیناکان ) ناوزه‌د ده‌کرێت و ده‌ڵێن که‌هه‌ندێك له‌جه‌سته‌ی لوسیا ئیستاش له‌کلیسای سه‌نت جرمایسهلهشاری ونیزی ئیتالیا به‌دی ده‌کرێت..
له‌سوئێد دا بۆ یه‌کم جار له‌ساڵی 1764 یادی لوسیا کرایه‌وه‌و له‌ساڵی 1920 دا ڕۆژنامه‌ی ( ستۆکهۆلم داگ بولاد ) یه‌که‌مین پێشبرکێی بۆ هه‌ڵبژاردنی لوسیا ی ساڵ له‌سوئێد دا به‌ڕێوه‌برد و له‌و ڕێکهوتهبهم لاوهسوئیدییهکان ئه‌گه‌ر چی بڕوایه‌کی پته‌ویان به‌و خورافاتهئایینییانهنییهکه له‌مه‌ڕ لوسیا وه‌باس ده‌کرێن ، به‌ڵام هه‌موو ساڵیك ئه‌و پێشبرکێیانهئهنجام ده‌ده‌ن و ئه‌م سونهتهوهك سونه‌تێکی کۆن جێ به‌جێ ده‌که‌ن..
له‌سه‌ره‌تاوه یادی لوسیا به‌که‌سێک یان دوو که‌سێك ئه‌نجام ده‌درا به‌ڵام ئێستاکه ڕیزێك کچی مۆم به‌ده‌ست و کوڕی ئهستێرهبهدهست له‌کاتی ئه‌و یاده‌دا ده‌بینرێن..
وا باس ده‌کرێت که‌لوسیا کچێکی باڵا به‌رزی موو زه‌رد بووه‌و ئه‌و که‌سه‌ی که‌ده‌بێت ئه‌و ڕۆڵه یاری بکات ده‌بێت ئه‌و خاڵانه‌ی تێدا بێت. به‌ڵام سوئێدییه‌کان وه‌ک ڕێزگرتنێك له‌خه‌ڵکانی غهیرهسوئیدی کهلهسوئێد دا ده‌ژین ،ئه‌و خاڵانهڕهچاو ناکه‌ن و ئێستاکهکچانی موو ڕه‌ش و ڕه‌شپێستیش ده‌توانن وه‌ك لوسیا دیاری بکرێن.. ئه‌مساڵ له‌هه‌نگاوێکدا وه‌ك نیشان دانی مافی یه‌کسانی نیوان ژن و پیاو ڕێگهبهکوڕ یش درا که‌وه‌ك لوسیا دیاری بکرێن..
میلۆدی ئاهه‌نگی زۆر جوان و به‌ناوبانگی ( سانتا لوسیا ) له‌لایه‌ن شاعیری سوئیدی ( گونار ونربرگ ) له‌ساڵی 1852 له‌شاری ناپۆلی ئیتالیا وهنووسراوه…
سه‌رچاوه: استکهلمیان