ھەولێر/زریان خەتاب : ھونەرمەند ھۆگر کەریم لەدواین کاری ھونەری خۆیدا کۆتایی بەکلیپکردنی گۆرانی نیشتیمان ھێنا،کەیەکێکە لە گۆرانیەکانی یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بەناوی دلی شوشە،کەبەم نزیکانە بڵاوی دەکاتەوە.
لەلێدوانێکیدا ھۆگر کەریم وتی:لەسۆنگەی ھەست کردن بە ئەرکی نیشتیمانی و ھاو خەمی خۆم بۆ ئەو نیشتیمانەی دایەکە بەسۆزەکەی ھەموومانە،کۆتاییم بەکارەکانی گۆرانی نیشتیمانم ھێنا،ھۆگر وتیشی:کەگۆرانی نیشتیمان یەکێکە لەگۆرانیەکانی ئەلوومە تازەکەم کەبەم نزیکانە بەناوی دڵی شوشە بڵاوی دەکەمەوە،ھۆگر وتیشی:گۆرانی نیشتیمان لەتێکست وئاوازی نەبەز ئەسعەدە و لەستۆدیۆی مەڵتی میدیا کاری تۆماری دەنگی بۆکراوە و بەسود وەرگرتن لەوێنە ئەرشیفیە کانی نەھامەتی و بەسەر ھاتە بیرنەچووەکانی گەلی کورد ڤیدیۆ کلیپی بۆ ئەنجامدراوە،ھۆگر راشی گەیاند:وەک تازەترین بەرھەمی خۆم بەبۆنەی بۆنەکانی ئادار و سالیادی ٢٠سالەی راپەرینە مەزنەکەی گەلەکەمان و جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی،پێشکەشی گوێگران و کەناڵە ئاسمانی و لۆکالیەکانی دەکەم.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






