مەسعودی مەلا ھەمزە : بۆ خزمەتکردنی چینی ھونەرمەندان و بەھەند وەرگرتنی ماندووبوونیان، لە نوێترین ھەوڵی خۆیاندا سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان داوایەکی فەرمی پێشکەشی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کردووەو داوا دەکا ئەو یاسا رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
بە گوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان، کە تێیدا ھاتووە لە رێکەوتی ١٤/٥/٢٠١١ بە نووسراوێکی فەرمی دەقی پرۆژەیاسای سندوقی خانەشینی ھونەرمەندان پێشکەش بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کراوە تا ئەوان بینێرنە ئەنجوومەنی وەزیران و لەوێشەوە بچێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێ.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە جێبەجێکردن و کارکردن بۆ ئەم پرۆژە یاسایە یەکێک بووە لە راسپاردەکانی دووەمین کۆنگرەی ھونەرمەندان، کە ئەنجومەنی سەندیکا بە کاری سەرەکی خۆی دەزانێ جێبەجێی بکاو خزمەتی ھونەرمەندان بکا.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






