مەسعودی مەلا ھەمزە : لە نوێترین کاری ھونەری خۆیدا ھونەرمەند گۆران ساڵح کۆتایی ھێنا بە کارەکانی کلیپکردنی گۆرانی کیژێ لە تێکستی سامی سەباح و ئاوازی خۆی.
لە لێدوانێکدا سامی سەباح بەڕێوەبەری کارەکانی ھونەرمەند گۆران ساڵح وتی” کلیپی (کیژێ) کە بەرھەمی کۆمپانیای باڵبازە (BALBAZ)ە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی دەور و پشتی ڕەواندوز کۆتاییمان ھێنا بە وێنەگرتنی کلیپ (کیژێ)ی ھونەرمەند گۆران ساڵح، کە یەکێکە لە گۆرانیەکانی ئەلبومی (یادی تۆ)ی ھونەرمەند”.
سامی وتیشی”گۆرانی (کیژێ) لە تێکستی خۆم و ئاوازی ھونەرمەند گۆران ساڵحە و دابەشکردنی مۆسیقا لە لایەن محەمەد یاسین ئەنجامدراوەو کلیپەکەش لە دەرھێنانی (سامان عدنان)ەو بۆتان عەبدوڵڵا وەک یاریدەدەری دەرھێنەر یوسف ستا وەک وێنەگر و کاروان زامدار وەک مۆنتێر کاریان تێدا کردووە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






