له‌سه‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌ی سوبحی ئومێده
وه‌ره ئه‌ی موتریبی دڵ ده‌هۆڵی شادی لێده
که‌ژاڵ ئاده‌می، ده‌نگێک له شه‌قامه‌کانی وڵاتی عه‌شقه‌وه، پاش ماوه‌یێک بێده‌نگی، بۆ جارێکی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه لامان و له گزینگی “سوبحی ئومێد”ه‌وه له‌گه‌ڵمان ئه‌دوێت.
په‌یڤه‌کانی تێکه‌ڵ به کازیوه‌ی هیوا کردووه و په‌یامی خۆی پێشکه‌شی ئه‌ڤیندارانی هونه‌ر و مۆسیقا ده‌کات. نوێترین کلیپی که‌ژاڵ ئاده‌می به ناوی “سوبحی ئومێد” له ئاواز و مۆسیقای مامۆستا عه‌لی شه‌کوری و هۆنراوه‌ی که‌ژاڵ ئاده‌می له لایه‌ن کۆمپانیای فیلمی “مۆمێنتۆ” به سه‌رپه‌رشتیاری ده‌رهێنه‌ر زانیار ئاده‌می به‌رهه‌م هێنراوه.
بۆ دیتنی کلیپی نوێی که‌ژاڵ ئاده‌می سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







