دیـــدار نانەکەلی : وەرگێڕان وەکو بەشێکی زیندوو و دانەبڕاوی بواری نووسین و رۆژنامەوانی ساڵەھایە لە ووڵاتی ئێمەدا لە کۆشش و داھێناندایە.زۆرینەی شاکارەکانی چیرۆک ، رۆمان و کارە شانۆییەکان ی کورد بەھۆی وەرگێڕانەوە خولقاون.
ھەنگاوی بەرەوپێشچوونی ئەو رەوتەش رۆژ بە رۆژ لە بەرەوپێشچوون و بەرفراوان بووندایە. وەکو ھەمووشمان دەزانین تایبەتمەندی کاری وەرگێڕان، ھەر لە نوسینی ئەدەبی تاوەکو وەرگێرێکی مەیدانی لە ماوەی کارکردندا ئەوەندە وورد دەبێتەوە کە پێویستی بە دابەشکردنێکی ئەکادیمی ھەیە و لە ووڵاتی ئیمەشدا زیاتر لە بوارەکانی دیکە، ئەو تایبەتمەندی و دابەشکردنە لە کاری وەرگێڕاندا بە زەقی دەبینرێت. ھەر بۆیە ھەموو ئەو کەسانەی لەو بوارەدا کاریان کردووە بە ئەمانەتەوە لەگەڵ پیشەکەی خۆیان ھەڵیان کردووە و دەستیان بۆ کارێکی دیکە نەبردووە. لەگەڵئەو ھەنگاوە پیرۆزانەش بە پێویست دەزانرێت کە بوارێکی وەھا بەرفراوان لە تایبەتمەندی نەدرێت و تێکەڵ بە خودی لقو پۆیەکانی کاری خۆی نەکرێت
چونکە ئەمڕۆ پتر لە ھەموو سەردەمێک وەرگێران بۆتە ھۆکاری دەوڵەمەندبوونی ئەدەب و نووسین لە ووڵاتان. بۆیە بە پێویست دەزانرێت لە بەرامبەر ئەو ھەموو ھەوڵەی وەرگێڕان کە تێیدا وێژە و ئەدەبی کوردی قەرزبارە، وەرگێڕان لە کاری رێکخراوەیدا کۆمەڵە و سەندیکای تایبەتی ھەبێت و کادیرانی لە سەندیکای رۆژنامەنووسان و یەکێتی نوسەرانی کورد جیابکرێنەوە و وەکو تیمێک لە کۆمەڵەیکدا کۆبکرێنەوە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-350x250.jpg)



![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







