ڕێباز مه‌حمود
هۆڵه‌ندا
له ژێر مۆڕه‌ی تفه‌نگا ،
هه‌موو دانه‌وێله‌ی دنیاش ڕۆکه‌ن ؛ مه‌حاڵه ؛
کۆتره‌کان بنیشنه‌وه !
کۆتره سپیه‌کان له خوێندا نانیشنه‌وه کۆتره سپیه‌کان به ئاسمانی ترسه‌وه له‌نگه‌ر ناگرن ئاخر کۆتره سپیه‌کان ؛
هه‌وای نیه‌تی بۆگه‌نتان ده‌ناسنه‌وه !
گاڵته‌جاڕیه ،
پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین ڤێلایه‌کی چوارشانه‌و ماڵێکی کورته‌باڵای خانوه‌قوڕه‌کان ، ببنه درواسێ !
یان هه‌ر به‌یه‌کتر بینینی ڕۆژانه‌یان سپی ترین کۆتری کوردستان
بۆ دوورترین شوێنی دونیا نه‌فڕێ !!
کانیسپیلکه و فیرعه‌وناوا
له سلێمانین ،
هه‌ردوکیان !
به‌ڵام مه‌حاڵه ببنه ،
دوو براده‌ری گیانی به‌گیانی و
بچنه سه‌را و
کۆتری سپی هه‌ڵده‌ن بۆ ئاسمان !!
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






