مەسعودی مەلا ھەمزە : دوای بەدەستھێنانی چەند خەڵاتێک لە عێراق و جیھاندا، ناوەندی فیلمسازانی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان کورتەفیلمی ئەنتێنا لە سیناریۆ و دەرھێنانی عەدنان عوسمان نمایش دەکات.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان، ناوەندی فیلمسازان لەو لقە، بۆ بایەخدان بە تواناکانی فیلمسازانی کورد و نیشاندانی بەرھەمەکانیان بە ھونەرمەندان و بینەرانی کورد، وەک دەستپێکی چالاکییەکانیان کورتەفیلمی ئەنتێنا نمایش دەکەن و دواتریش گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر کورتە فیلمەکە رێکدەخرێ.
ھەر لەو راپۆرتە راگەیەنراوەدا ھاتووە کە بە ئامادەبوونی ستافی کورتە فیلمەکە ئەو کورتە فیلمە لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢/٥/٢٠١١ لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر نمایش دەکرێ و دواتر ئامادەبووان و بەشداربووانی نمایشەکە گفتوگۆ لەبارەی فیلمەکەوە دەکەن.
لەکۆتایی راپۆرتەکەدا ھاتووە کە ناوەندی فیلمسازانی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بەردەوام دەبێ لە نمایشکردنی فیلم و کورتەفیلمە کوردییەکان، بە ئامانجی خزمەتکردنی فیلمسازان و نیشاندانی بەرھەمەکانیان بە ھونەرمەندان و بینەران.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






