ڕێکهوت سهلام: لە درێژەی کار و چالاکیەکانى خۆیان گروپی ژێدارى هەولێر لەژێر چاودێرى وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان هەڵدەستێت بە نمایش کردنی کۆنسێرتێکی موزیکی تایبەت لە شارى هەولێر، لە لێداونێکی دا بەڵێن عەبدولهادی سەرۆکی گروپی ژێدارى هەولێر رایگەیاند: دواى پرۆڤە کردنێکی زۆرمان بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ کۆنسێرتێکی موزیکی، بریارماندا لە رۆژی چوار شەمە لە 2/2/2011 لە هۆڵی مەکتەبی ناوەندی رێکخراوە پیشەیەکان لە کاتژمێر4 ئێوارە کۆنسێرتێکی تایبەتی موزیکی پێشکەشی ئامادەبووان بکەین و هیواشمان وایە کە ئێمەش وەک گروپی ژێدارى هەولێر ببینە پردێک بۆ ناساندنی هونەرى کوردی بە هەموو جیهان
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






