مەسعودی مەلا ھەمزە :دوای دامەزراندنیان و لە دەستپێکی کارە ھونەرییەکانیان گروپی ژیا میوزیک لەمیانی یەکەمین فێستیڤاڵی کورتەفیلمی لاو کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی بە بەشداری ھونەرمەندانی گۆرانیبێژ فەتحی عەبدوڵڵا و ھاکان نەسرەدین سازدەکەن.
بڕوا پیرداود سەرۆکی گروپی میوزیکی ژیا میوزیک لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی”لەمیانی چالاکییەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی کورتەفیلمی لاو گروپەکەمان کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی سازدەکات، کە ھەردوو ھونەرمەندی گۆرانیبێژ فەتحی عەبدوڵڵا و ھاکان نەسرەدین بەشداری دەکەن”.
بڕوا گوتیشی”ئەم کۆنسێرتە لە چوارەم رۆژی فێستیڤاڵەکە لە ھۆڵی پێشەوا سازدەکرێ، کە دەکاتە کاتژمێر ٩:٣٠ شەوی ١٥/٨/٢٠١١”.
شایانی باسە گروپی ژیامیوزیک گروپێکی میوزیکی گەنجانەیەو ماوەیەکی کەمە دامەزراون و لە شاری ھەولێر کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






