یوسف عەبدوڵڵا
تۆ سەرەتا دەست پێبکە
من بەکۆتات دەگەیەنم
چی ئەبێ باببێ!
***
ببە بارانء ببارێ
دڵۆپ دڵۆپ ئەتخۆمەوە
چی ئەبێ باببێ!
***
ببە ھەورو تف لەزەویء ئاسمان بکە
دەبمە عەردء
چی ئەبێ باببێ!
***
سوار دەستەکانی من ببەو
وەک ئەسپی ھار بحیلێنە
چی ئەبێ باببێ!
***
بەزلەیەک بمڕفێنەو
تا ماچ دێتەوە مەم دوێنە
چی ئەبێ باببێ!
***
گومانتکرد عاشقتنیم
دوا نامەتم بۆ بنێرەء
چی ئەبێ باببێ!
***
مەلێ گەورەم تازە عەیبە
بەسەرمدا بزیڕێنەو بقیژێنە
چی ئەبێ باببێ!
***
چیتداوە لەدووریء موری
ھەربەخەیاڵ خۆت بگەیەنە ترۆپکء
چی ئەبێ باببێ!
***
مەلێ خۆت ئەزانی
ئەینا بەکەیفی خۆم
پێکێکت لەگەڵدا بەش ئەکەمء
چی ئەبێ باببێ!
***
نەڵێی باوەڕناکەم
ئەینا خۆم تەسلیمی دۆزەخ ئەکەمء
چی ئەبێ باببێ!
***
گەر وەکء باران ببارێی
وەکء خاکێکی تینو دەتخۆمەوەء
چی ئەبێ باببێ!
***
بەتۆوە ئاوام..
باش..
ئێ..
بەساقەتوبم…
gryanek@yahoo.com
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






