چوارشەممە, ئاب 5, 2026
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان..

    داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

    تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

    تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    نە موسەقەف نە عەشایر !

    شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

    کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    ره‌شبینی له‌هونه‌ری گۆیا

    ره‌شبینی له‌هونه‌ری گۆیا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    ئازادی من ئازادی تۆ نییە !

    ئـەدەبی منـداڵان..

    داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

    پێشمه‌رگایه‌تی .. دێمکه‌ی ئاوێ‌..‌

    خەبـات لە پـێـناوی ئازادیـدا..

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

    کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ئەتەکێتی سازدان و بەرێوەبەردنی فیستیڤاڵ فیستیڤاڵی شانۆ بە نموونە

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    لەپیرمام.. یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

    لەپیرمام.. یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

    فیلمی هیچ لە هۆڵندا پێشکەش دەکرێت

    فیلمی هیچ لە هۆڵندا پێشکەش دەکرێت

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    گوتنی ستران

    دواهەمین وێستگەی سەفەر

    ویترین

    دوا هەناسەکانی پایز

    ئه ى نيشتيمان

    زمـانی کـوردی

    نامه‌ی کچه‌ ڤالانتاینێك

    هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان, دەبـم بـە میـوانی مانـگ..

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی

    مەسعود بارزانی: ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە لە حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و تاوانی دژی مرۆڤایەتیە

    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

چۆنیەتی وتنەوەی هۆنراوە و سرود

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی by عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
17/04/2022
Share on FacebookShare on Twitter

عەلی حەمەڕەشید/ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی

یەکێک لەو بابەتانەی کە منداڵان بە پەرۆشەوە گوێی لێدەگرن و چێژ و خۆشیی لێوەردەگرن هۆنراوەیە(شیعر)  کە وەک گۆرانی دەیڵێنەوە .هۆنراوەی منداڵانیش وەک دەزانین تایبەتمەندی خۆی هەیە و وا باشە ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە لە قوتابخانەدا بە قوتابیانی دەڵێن شارەزاییان تێیدا هەبێت تا زیاتر سەرکەوتووبن لە هەڵبژاردنی ئەو هۆنراوانەی کە دەیانەوێت بە قوتابیانی بڵێن هەر لە باخچەوە تا پۆلەکانی دواتر.مەرجەکانی هۆنراوەی تایبەت بە منداڵانیش بەکورتی لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە:

  1. کورت و پوخت بن و کۆتاییەکی باشی هەبێت ،بەشێوەیەک کە منداڵ خوێندییەوە یان بۆی خوێندرایەوە چاوەڕوانی دێڕی تر نەکات.
  2. وشەکانی سەر بە فەرهەنگی منداڵان بن.
  3. هەوڵبدرێت وشەی نامۆی بە منداڵ زۆر تێدا نەبێت.
  4. بەپێی ئاستی تەمەنی منداڵ نوسرابن.
  5. باس یان وشەی (کوشتن،مردن، خنکان،خوێن…)ی تیا نەبێت یان هەر وشەیەکی تر لەمانە تا لەڕوی دەرونییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵ جێنەهێڵێت.
  6. هەوڵبدرێت ئاسۆی بیرکردنەوە و خەیاڵی منداڵ فراونتر بکات.
  7. گرنگی بە بەهاکان بەگشتی بدات بەتایبەتی بەها پەروەردەیی و زانستی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و هەر بەهایەک کە شاعیر بەلایەوە گرنگ بێت.
  8. ڕەچاوی لایەنی دەرونی تێدا بکرێت.
  9. هەوڵبدرێت کە خاک و نیشتمان و ژینگە و باوک و دایک و خێزان و مامۆستا لای منداڵان خۆشەویست تر بکات ،هەروەها گیاندار و باڵندەکانیش.
  10. بەکارهێنانی فەنتازیا(خەیاڵ) زیاتر وا لەمنداڵ دەکات کە چێژی لێوەربگرن و زیاتر لایان بمێنێتەوە.
  11. گرنگی بدرێت بە زمان و ڕێزمان و ناکرێت لەپێناو سەروا و وەزنی شیعردا فەرامۆش بکرێن.
  12. تا چیرۆک ئامێز بێت باشترە و زوو دەگاتە منداڵ .
  13. مۆسیقایەکی ناوەوەی هەبێت کە لەکاتی خوێندنەوەیدا منداڵ هەستی پێبکات
  14. هەوڵبدرێت لە شیعردا زانیاری هەڵە نەدرێت بە منداڵ،بۆیە وا باشە شاعیر کە بۆ منداڵان دەنوسێت شارەزاییەکی باشی هەبێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە هەڵەوە.

لەڕاستیدا دەبووایە وەک پڕۆگرام لە وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵێک هۆنراوە و سرودی تایبەت لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئامادەبکرایە کە لەقوتابخانەدا لەبەردەست مامۆستایاندا بووایە تا بەپێی گونجاندن و بابەتی هۆنراوەکان بۆ ئەو پۆلەی دەیانەوێت لێیهەڵبژێرن و بە منداڵانی بڵێن.لیژنەکەش واباشە لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەم بوارانەدا سەرپەرشتی بکەن(هۆنراوە  ،دەرونناسی،ژینگەیی،تەندروستی،زمانەوانی،کلتوریی و کەلەپور،زانستی….)چونکە منداڵ لە قۆناغی باخچە و بنەڕەتییدا کە بنیاتنانی کەسایەتیی خۆیان و دروستکردنی کۆمەڵگەیە بە شێوەیەکی ورد و زانستییانە کاریان بۆ بکرێت تا سبەینێ کەسانێکی ڕۆشنبیر و چالاک و دروست دەربچن ،چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت هۆنراوە کاریگەری خۆی بەهەردوو شێوەی ئەرێنی و نەرێنی لەسەر منداڵ جێدەهێڵێت.خۆمان کە گەورەین تائێستاش ئەو هۆنراوانەمان لە بیرە کە کاتی خۆی مامۆستا بەڕێزەکانمان پێیان وتووین.بۆیە بۆ وتنەوەی هۆنراوە بە منداڵان وا باشە مامۆستا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکات:

  1. هەڵبژاردنی هۆنراوەیەک کە گشت مەرجەکانی هۆنراوەی تایبەت بە منداڵانی تێدابێت.
  2. گونجاو بێت بۆ ئەو پۆلەی کە دەیەوێت بەمنداڵی بڵێت،واتا لە ئاستی تەمەنیاندا بێت.
  3. کورت و پوخت و ئاسان بێت و بە ئاوازێک بوترێت.
  4. بۆ مەبەستێک بێت کە مامۆستا پێشتر دیاریکردووە،نەک ئەو ڕۆژە و بەڕێکەوت هۆنراوەیەکی هاتە بەردەست یەکسەر بۆیان بنوسێت و پێیان بڵێت.
  5. پێشتر ئامادەکاری بۆ ئەو هۆنراوەیە کردبێت کە هەڵی بژاردووە و دەیەوێت بەمنداڵی بڵێت،بزانێت خاوەنەکەی کێیە؟کورتەیەک دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی و ئەگەر پەرتوک یان نامیلکەی چاپکراوی هەبوو ،یان لەگۆڤارە تایبەتەکانی منداڵاندا ناوی هەبوو بۆ منداڵی باس بکات.
  6. پێویستە ئەو سەرچاوەیەش دیاری بکات کە هۆنراوەکەی لێوەرگرتووە،تا منداڵ ئەگەر کەوتە بەردەستی جارێکی تر بیخوێنێتەوە کە لەمەوەش مامۆستا دەتوانێت حەزی خوێندنەوە لای منداڵ پەرە پێبدات تا منداڵان لەسەرەتاوە خوێندنەوە بکەن بە کلتور.
  7. ئەگەر لەقوتابخانەدا پەرتوکخانەی تێدا بوو لەوێ بوترێتەوە باشترە و سەرچاوەکان لەوێ هەن و لێرەشەوە هەر کاریگەری ئەرێنی لەسەر منداڵ دروست دەکات بۆ زیاتر ناسینی پەرتوکخانە و خۆشەویستکردنی پەرتوک و گۆڤار و خوێندنەوە.
  8. خۆ ئەگەر ژوری مۆزیک لە قوتابخانەکەدا هەبوو لەوێ کاریگەری باشتری دەبێت بەمەرجێک مامۆستا خۆی شارەزای مۆزیک بێت و بتوانێت ئامێرێک بژەنێت و پێشتر ئاوازێکی گونجاوی بۆ ئەو هۆنراوەیە دانابێت کە دەیەوێت پێیان بڵێت.
  9. ئەگەر شارەزای مۆزیک نەبوو دەتوانێت سود لە هاوڕێکانی وەبگرێت و هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی ئاوازی بۆدابنێن ،یان ئەگەر ئەوان ئاوازیان داناوە بۆ هەمان هۆنراوە کە دەزانن گونجاوە بە تۆمارکراوی لێیان وەربگرێت بۆ قوتابییەکانی خۆی سودیان لێوەربگرێت.
  10. مامۆستا دەشتوانێت سود لەو گۆرانییە تۆمار کراوانە وەربگرێت کە تایبەتن بە منداڵان بەمەرجێک هۆنراوەکە ئەو خاڵانەی لەخۆگرتبێت کە لەسەرەتاوە باسمان کرد.
  11. واباشە مامۆستا ئاگاداری ئەوە بێت کە لەهەر پەرتوکێک نوسرا هۆنراوەی پەروەردەیی یان بۆ منداڵان،مەرج نییە هەموو هۆنراوەکان گونجاوبن و پەروەردەیی بن و دووربن لە وشە و وێنەی نەشیاو.بۆیە پێویستە مامۆستا ئامادەکارییەکی باشی بۆ بکات و بە وردیی و بە باشی هەڵسەنگاندنی بۆ بکات و بیخوێنێتەوە ئەوسا بڕیار بدات کە بە منداڵی بڵێ،چونکە کارێکی وا ئاسان نییە .
  12. ئەگەر لە قوتابخانەدا (داتاشۆ) هەبێت ،مامۆستا دەتوانێت بۆ ئەو کارە سودی لێوەربگرێت.

شێوازی وتنەوەی هۆنراوە یان سرود:

هەموو ئەو ڕاستییە دەزانین کە منداڵان بەگشتی زۆر حەزیان لە گۆرانی و مۆزیکە و بەگوێگرتن لەگۆرانی دڵخۆش دەبن و جیهانە تایبەتەکەی خۆشیان وا دەخوازێت کە بۆ ئەوەی چێژ لە ژیان و سەردەمی منداڵی وەربگرن ئێمەی گەورە بەوریاییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکەین و وەک مافێکی ڕەوای خۆیان لەو کارە بڕوانین.بۆیە مامۆستایانی ئازیز کە هەمیشە پێشەنگ بوون لە پەروەردە و فێرکردندا بەهەمان شێوە لەم کارەشدا هەر پێشەنگن و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لە ئەستۆی ئەوان .لەکاتی وتنەوەی هۆنراوە یان سرود دا پێویستە گرنگی زیاتر بەم بوارە بدرێت و بەشێوەیەکی گونجاو و ڕێگایەکی ئاسان کە منداڵان هەم چێژی لێوەربگرن و هەم هۆنراوەکەش بە ئاسانی لەبەر بکەن.

  • سەرەتا مامۆستا هۆنراوەکە جارێک بەدەنگەوە بۆ قوتابیان بخوێنێتەوە تا بتوانێت حەزی منداڵەکان بۆ هۆنراوەکە لەسیمایانەوە ببینێت.
  • پاشان چیرۆک ئاسا باسێکی کورتی هۆنراوەکە بکات و ناوی خاونەکەی بە منداڵان بڵێت.
  • ئیتر دێڕ دێڕ لەسەر وایت بۆردەکە بینوسێت و بەو ئاوازەی کە ئامادەی کردووە خۆی بیڵێت و ئەوانیش لەدوایەوە بیڵێنەوە.
  • کەزانی دێڕی یەکەم بەباشی دەڵێن ئەوا دەتوانێت دێڕی دووەم بنوسێت…بەمشێوەیە تا کۆتایی هۆنراوەکە.
  • دواتر دەتوانێت یەک یەک قوتابیان هەڵبسێنێت و بیڵێنەوە.
  • لەم وتنەوەیەدا مامۆستا دەتوانێت ئەوانە دیاری بکات کە دەتوانن باشتە بەو ئاوازە بیڵێن و زووتر لەبەریان کردووە وەک کۆرسێک.
  • دواتر جارێک ئەمان وەک کۆرس بیڵێن و ئەوانەش کە ماون دوای ئەمان بیڵێن و جاری سێیەم هەمووان پێکەوە بیڵێن.
  • بەدووبارەکردنەوەی لەم شێوەیە لەگەڵ مامۆستا هەمووان دەتوانن هۆنراوەکە لەبەر بکەن..
  • ئیتر داوا لە قوتابیان بکات کە لە پەڕاوی تایبەتدا بینوسن.بۆ وانەی داهاتوو دووبارە بکرێتەوە باشتر و ئاسانترە لای قوتابیان و بە دووبارەکردنەوەش زیاتر لەبەری دەکەن و بەخۆشییەوە دەیڵێنەوە.

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

Related Posts

نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ
ئەدەب

نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

16/07/2026
گوتنی ستران
ئەدەب

دواهەمین وێستگەی سەفەر

16/07/2026
شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن
هەمەڕەنگ

ساڵیادی دامەزراندنی تیپی میوزیکی پاشای گەورە بەرز راگیرا

16/07/2026
Next Post
چوارەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

چوارەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

نوێترین بابەت

گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان..

داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

02/08/2026
تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

02/08/2026
ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

نە موسەقەف نە عەشایر !

02/08/2026
شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

02/08/2026
نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

16/07/2026
ره‌شبینی له‌هونه‌ری گۆیا

ره‌شبینی له‌هونه‌ری گۆیا

16/07/2026
گوتنی ستران

دواهەمین وێستگەی سەفەر

16/07/2026
شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

ساڵیادی دامەزراندنی تیپی میوزیکی پاشای گەورە بەرز راگیرا

16/07/2026
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

ئازادی من ئازادی تۆ نییە !

16/07/2026
ئـەدەبی منـداڵان..

داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

16/07/2026
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.