عەبدوڵا پەشێو
له‌م نیشتیمانه چاره ره‌شه‌دا ،
چیتان هێشتووه
دابه‌شی نه‌که‌ن وه‌ک ره‌زی خۆتان ؟
هه‌ر به شه‌هیدان سه‌رمان بڵند بوو،
ئه‌وانیشتان کرد به په‌زی خۆتان !
* * *
ناوێرم قه‌ڵه‌مێک هه‌ڵگرم.
ناوێرم کراسێک له‌به‌ر که‌م .
رووتان ره‌ش بێ !
خۆ رهنگهکانیشتان به‌ش کرد .
بڵێم : خوێندکار یا قوتابی ؟
ژن یا ئافره‌ت ؟
رووتان ره‌ش بێ.
تا ووشه‌ی ناو فه‌رهه‌نگه‌کانیشتان به‌ش کرد !
دوو که‌ناری زێی جاویدانی –
خانی و حاجی قادرتان به‌ش کرد .
خاک و ئاو و ئاگرتان به‌ش کرد .
کوا ؟ چیتان هێشت ؟
بگره …
قه‌حپه‌و دزو ڕێگرتان به‌ش کرد .
وه‌ک زرته‌کی گاکوژ به‌ده‌ست ،
نیشتیمانێکتان کرد به دوو …
شار به شار ، گوند به گوند گه‌ڕان ،
له هه‌ر ماڵێک
ئاگردانێکتان کرد به دوو !
* * *
خه‌ڵک مێژوویه‌کی هه‌یه ،
ئێمه دوو مێژوومان هه‌یه .
هه‌موو دوونیا
یه‌ک سه‌رکرده‌ی لێ به‌ڵایه،
ئێمه له‌ویش دوومان هه‌یه !
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







