زانا گه‌ڵاڵی: له‌سه‌ر بانگهێشتی پارێزگاری دهۆک ، (گروپی کیژانی سلێمانی ) به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) هه‌ڵده‌ستێت به‌سازدانی کۆنسێرتێک له هۆڵی ڕۆشنبیری شاری دهۆک له سه‌عات 7 ئێواره‌ی ڕۆژی 24/6/2010 سه‌باره‌ت به‌م کۆنسێرته هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی له لێدوانێکی تایبه‌تدا ڕاگه‌یاند که له‌م کۆنسێرته کۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێکی تازه پێشکه‌شده‌که‌ن که له میلۆدی دانراو و فۆلکلۆری ناوجه‌کانی کوردستان به شێوازێکی تازه‌و به ده‌نگی تازه که بۆ یه‌که‌م جار پێشکه‌شده‌کرێت ، سه‌باره‌ت به کاره‌کانی داهاتووشیان وتی تۆمارکردنی به‌رهه‌مه‌کانمان له ستۆدیۆکه‌مان که ئێستا خاوه‌ن ستۆدیۆیه‌کی باشین له کۆتاییشدا قه‌ره‌داغی وتی له به‌رنامه‌مان دایه له شاره‌کانی که‌رکووک و کۆیه کۆسێرت ئه‌نجامبده‌ین .
شایه‌نی باسه گروپی کیژانی سلێمانی له ساڵی 2003 دامه‌زراوه به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی ، تاوهکا ئێستا له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین چالاکی هونه‌ری سه‌رکه‌وتوویان ئه‌نجامداوه که‌بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردستان
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






