دیـــدار نانەکەلی:
چراتیڤی ــ koora : ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بەناوبانگ لە بابەتێکیدا باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێی بە پێی پێوەر و بنەما تایبەتیەکانی خۆی لە پێکھاتەیەکدا کۆ کردەوە و لەسەر بەرگی ڕۆژنامەکەی بڵاوی کردەوە
پێکھاتەکە کۆمەڵێک ناوی لەخۆ گرتووە کە مێژووی تۆپی پێ ھەرگیز لە بیریان ناکات, بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئەوە بوو کە ناوی ھێرشبەری بەڕازیلی بەناوبانگ و پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆناڵدۆ لەو پێکھاتەیەدا نەبیرا و تەنانەت وەک یەدەگیش ناوی نەھێنرابوو, ئەمە لە کاتێدا ڕۆناڵدۆ گۆڵکاری جامی جیھانیە و یاریزان و ھێرشبەرێکە کە ھەرگیز مێژوو لە بیری ناکات
ئەو پێکھاتەیەی کە ڕۆژنامەکە داینابوو لەسەر شێوازی ٣-٤-٣ بوو بەڵام لە ھێڵی ناوەندی یاریگادا ھیچ یاریزانێک نابینرێت کە بتوانێت ئەرگی بەرگری جێبەجێ بکات وەک پێویست, وە لە ٣ یاریزانەکەی ھێڵی بەرگریش یاریزانێک تاکی ڕاستە کە ئەویش ناگونجێت لەگەڵ ئەو شێوازەدا
ئەو ھۆکارانەش وای کردووە پێکھاتەکە لاواز بێت و تەنھا پێکھاتەیەی خەیاڵی بێت و دوربێت لە ڕاستیەوە, لە خوارەوەش پێکھاتەکە بۆ ئێوەی خۆشیویست ڕادەگەیەنین:
• گۆڵچی:
ئیسپانی جۆزێ ئەنخێل ئەریبار (گۆڵچی پێشوی یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو)
• بەرگری:
بەڕازیلی کافۆ
ئەڵمانی ئیکینپاوەر
ئیتاڵی ماڵدینی
• ناوەند:
ھۆڵەندی یۆھان کرۆیڤ
ئەرجەنتینی مارادۆنا
ئیسپانی چاڤی ھێرناندێز
فەرەنسی زیدان
• ھێرشبەر:
پرتوگالی ڕۆناڵدۆ
بەڕازیلی بیلیە
ئیسپانی دیستیڤانۆ
• یاریزانانی یەدەگ:
ئیکەر کاسیاس, ڕۆبێرتۆ کارلۆس, ئەوۆیبیۆ, میسی, گارینشیا, پلاتینی
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)
































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







