بە مەبەستی سازدانی ئاهەنگی سەری ساڵ لە 28/12، هونەرمەندی ناسراوی عێراقی (هەیسەم یووسف) لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی شاری هەولێرەوە گەییشتە هەولێر
لەگەڵ گەییشتنی بۆ ناو فڕۆكەخانە، چەند لێدوانێكی بۆ ڕاگەیاندنەكان دا و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەوەی كە دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەكە خۆی، ئەو هیوایشی خواست كە ساڵی ئاییندە ساڵێكی پڕبەرەكەت بێت بۆ نەتەوەكانی عێراق و ساڵێك بێت كە چیتر شەڕ و ئاژاوە نەگەڕێتەوە بۆ میللەتەكەی.
لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی “هەولێر”ـیشدا دەربارەی ئەوەی كە ئاخۆ (هەیسەم یووسف) نیازی نییە بە یەكجار بگەڕێتەوە بۆ عێراق؟ گوتی: “بە نیازم لە ئاییندەدا بە یەكجاری بگەڕێمەوە بۆ ناو خاكەكەم.”
شایانی باسە هونەرمەند (هەیسەم یووسف)، ئێستا لە وڵاتی ئوردن نیشتەجێیە و ساڵانێكی زۆر بە گورانییەكانی، خزمەتێكی بەرچاوی هونەری عێراقی كردووە، هەروەها توانیویەتی گۆرانیی كوردیش بڵێت، لەوانە: گۆرانیی “ هەی نێرگز نارێ جوانی”.
ئاریان دەرگەڵەیی
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






