محەمەد بەرزنجی – هەولێر
هەندرێن خۆشناو کە هونەرمەندێکی پێشەنگە لە بواری کاریکاتێر و کارتۆنی کوردی، لە دوایین چالاکی هونەریی ئەم هونەرمەندە شێوەکار و کاریکاتێریستە کوردە کە بەشداریکردن بوو لە دووەمین فێستیڤاڵی کارتۆنی لە وڵاتی مەغریب. لەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیە هونەرییەدا ئەم هونەرمەندە کوردە خەڵاتێکی رێزلێنانی پێبەخشرا.
هەندرێن خۆشناو سەبارەت بەم خەڵاتە نێودەوڵەتیە بۆمان دوا و گوتی:
“ئەم فێستیڤاڵە کارتۆنی و کاریکاتێرییە دووەم ساڵە کە لە مەغریب سازدەکرێت و بەشداری تێدابکەم، فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیە و هونەرمەندان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بەشداری تێدادەکەن. فێستیڤاڵەکەش بریتی بوو لە دوو تەوەر، یەکەمیان کاریکاتێر کە بریتی بوو لە کاریکاتێری هونەرمەندی ناسراوی مەغریب ئەلعەرەبی سەبان، کە هونەرمەندان هەریەکە و بە ستایلی خۆی کاریکاتێری ئەم هونەرمەندەیان کێشابوو وەک رێزلێنان و یادکردنەوەیەک بۆی، دووەمیشیان کارتۆن بوو کە سەبارەت بە ئاو و کەمی ئاو بوو، منیش بە دوو کار بەشداریم کردبوو، یەکێکیان کارتۆن سەبارەت بە کێشەی ئاو، و ئەوی تریان کاریکاتێری هونەرمەند ئەلعەرەبی سەبان، شانازییە بۆ من کە لە نێو ئەو هەموو هونەرمەندە جیهانیە خەڵاتێکی رێزلێنانم پێ ببەخشرێت وەک هونەرمەندێکی کورد، و هەست دەکەم کەوا ئەو ماندووبوونە و هەولە و تەقەلایانەی کە چەندین ساڵە دەیدەم لەبواری هونەری کارتۆن و کاریکاتێردا بەفیڕۆ ناڕوات، هەر هیچ نەبێت لە دەرەوەی کوردستاندا”.

![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







Discussion about this post