هەر یەك لە گۆرانیببێژان هێرۆ و فریا و فرمێسك، بە یەكەوە لە سلێمانی كارۆخ مەلائەسعەد: كۆنسێرتێكی جەماوەری ساز دەكەن و لە بەرنامەیشیاندایە لە شارەكانی دیكەی كوردستان كۆنسێرت ساز بكەن.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” فرمێسك گوتی “لە ڕێككەوتی 25/4 ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی، شەقامی شەست مەتری هۆڵی تەلاری هونەر كۆنسێرتێك ساز دەكەین و تێیدا چەندین بەرهەمی نوێ پێشكەش بە ئامادەبووان و میوانانی كۆنسێرتەكەمان دەكەین.”
گوتیشی “ئومێدەوارین ئەو كۆنسێرتەمان بە شێوەیەكی جوان و هێمنانە بە ڕێوە بچێت و لە لایەن خۆیشمانەوە بتوانین بە پێشكەشكردنی چەندین بەرهەمی جۆرە ستاییل جۆش و خرۆشێكی زۆر بدەینە ئامادە بووانمان.”
ئەو ئاماژەی دا كە لە هەگبەیشیاندا هەیە كە لە داهاتوودا لە شارە جیاجیاكانی دیكەی باشووری كوردستاندا كۆنسێرت ساز بكەن
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






