(هیوا) کارێکی هونەریی نوێی ئۆرکێستراییە هەردوو کەلتووری کوردی و ئەڵمانی بەبەشداری لیتزە سیمفۆنی ئۆرکێسترا لە بەرلین و بە دەنگی هونەرمەند بڕیار ڕەشید و خاتوو هێلن ڤێکەر بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
لە پەیوەندەییەکی تایبەت بە سایتی چراتیڤی بڕیار لە بارەی کارە هونەرییەکەیەوە وتی:
“بەدەر لە دووبارەبوونەوە وەک لە زۆربەی کلیپە کوردییەکان گۆرانیبێژ، دەشت و سەوزایی، کارەکتەری تر دەردەکەون، من پێم باش بوو ئەو سنوورە ببڕم و لەم ستایلە تەقلیدییە دەربچم و ئەو کارە هونەرییەم بە وێنە (Image Animation Song) بڵاوبکەمەوە، کە ئەمە لە ئەوروپا کارێکی هونەریی مۆدێرن و جوانە”.
تێکستی (هیوا) لەلایەن هەردوو شاعیری کوردو ئەڵمان (بەرزان هەستیار) وە ( هانس دیتەر) نووسراوە. دیزاین فۆتۆگرافی لەلایەن مارک شنایدەر وە لە دەرهێنانی داریک هۆفمان.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






