وه‌رزی پایز هه‌رزه‌کاره
سوخمه‌ی داران داده‌دڕێ
شێته‌ی عاشقێکی دڵداره
چاوی حه‌زیان تێده‌بڕێ
بێ شه‌رم و شۆره بوێره
بهدهسگهمهی گه‌ڵا فێره
ئێستا که بای ده‌نێرێ
هیچ کامێک ههڵنابوێرێ
بایه‌که ته‌وری ده‌م تیژه
په‌لکان ههردهپهردێوێ
که‌وانێکی تیرهاوێژه
چه‌قی دڵیان ده‌ئه‌نگێوێ
ڕه‌شه‌بای به‌گوڕ و نێره
لهڕووتهدار نابێ تێره
تامه‌زرۆی لهنجهوهره
گه‌ڵاش بۆی سه‌ماکه‌ره
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






