تۆ بۆت هه‌یه بێیت
مناڵانی کۆڵان بۆیان هه‌یه بێن
موسافیره غه‌مگینه‌کان
عاشقانی پێکراو
پۆسته‌چییه نیگه‌رانه‌کان و
پیره‌مێرده دهسفرۆشه زویره‌کان بۆیان هه‌یه
بێن
هاتن بۆ هه‌مووان نییه
به‌ڵام تۆ بۆت هه‌یه بێیت و
تارژه‌ن و غهمژهن و ده‌فژه‌نه‌کان
باغهوانانی ته‌نیای باخه دووره‌کان
په‌ڕه‌سێلکه ته‌ڕه‌کان
کۆتر و په‌پووله و شه‌مشه‌مه وردبینه‌کان
له‌قله‌قه حه‌کیم و زیکزیکه قسه زله‌کان
هه‌ر هه‌موو هه‌ژدیها و فیل و نه‌هه‌نگ و تیمساحه‌کان
هه‌ر هه‌موو مێرووله و هه‌نگ و کرم و
خاڵخاڵۆکه‌کان بۆیان هه‌یه
بێن
هاتن بۆ هه‌مووان نییه
به‌ڵام تۆ بۆت هه‌یه بێیت
به‌یانییه‌ک زوو ده‌چم بۆ سه‌فه‌ر
به جانتایه‌که‌وه
له چایخانه‌که‌ی گه‌راج راده‌وه‌ستم و
چاوه‌ڕێ ده‌که‌م هه‌ر هه‌موو بێن
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






