کارزان دوکانی
پایزێکم پێ شک نایا گەڵای ھێندە وەراندبێ
باوەڕ ناکەم ئەم ڕۆژگارە چەپۆکی وای وەشاندبێ
ئەو دەھرەی تۆم تێداناسی ئەو ڕۆژگارەی تۆی تیا وونبووی
ھەمووی خەونێکی ئاڵۆزە ، نازانم چۆن ھاتی و چۆن
چووی
نە ناسینت وەک ناسین بوو ، نە وونبوونیشت ونبوونە
گەر ئەمە بە عیشق دانێی ماڵوێرانی و تێداچوونە
باوەڕ بکە وەک مناڵێک گڕووم گرتوە بەم ژیانەوە
لە زەجری وونبوونی تۆدا زۆر نزیکم لە توانەوە
پێش تۆ زۆری دیم ناسیون ، زۆر نیگا دڵمیان بردووە
بەڵام چێژی ئەم ئەوینە دڵمی ئالوودە کردووە
من ھەر دەبێ بت دۆزمەوە ، نەت دۆزمەوە خۆم ون دەبم
دەبێ پایز تێپەڕێنم ئەگینا سەراوبن دەبم
دەبێ ھەر بێیتەوە دەنا دارێک بە پێوە نامێنێ
تەمی خەمی ھیجرەتی تۆ زستان بەدوای خۆی دا دێنێ
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






