
لەماوەى چوار رۆژ و لە چوار رۆژی هۆڵی پڕ لە بینەردا شانۆگەرى شاهەر شایە نمایشکراو ئێوارەى رۆژی 14/3 دوایین رۆژی نمایشی ئەو شانۆگەرییە بوو.
شانۆگەرى “شا هەر شایە” لە نووسینى سەعدوڵڵا وەنووس و وەرگێڕانى عەبدوڵڵا قادر گۆران و ئامادەکردن و دەرهێنانى هیوا سوعاد یونس، لە کاتژمێر 8،30 شەوانى 11و12و13و14/3/2010 نمایشکرا.
ئەوەى جێی ئاماژەبوو لەو چەند رۆژانەى نمایشدا جەماوەرێکى بێ شومار روویان کردە هۆڵی گەل، بەشێوەیەک کە لەزۆربەى شەوانى نمایشەکەدا ئامادەبووان و بینەرانى ناو هۆڵ لەسەر زەوى دادەنیشتن و بەپاوە دەوەستان.
مەسعودى مەلا هەمزە
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)

































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







