زانا دڵشاد دزەیی: کچە گۆرانیبێژ نارینا کوردی ئەوە دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە باس لەوە دەکات نارینا تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووە و دەڵێ من سەلامەتم.
نارینا کوردی لەلێدوانێکیدا بە گۆڤاری (سڤیل)ـی رایگەیاندووە “زۆر بەداخەوە لەم ھەفتەیەدا چەندین کەس بەتەلەفۆن پەیوەندیان پێوە کردووم گوایە من تووشی رووداوی ھاتووچۆ ھاتووم و بە سەختی بریندار بووبم، ئەو ھەواڵە راست نییە، من سەلامەتم و خەریکی کاری ھونەریم”. بەپێی ئەو ھەواڵەی گۆڤاری (سڤیل) نارینا کوردی ئەوەشی گوتووە “ئێستا خەریکی گۆرانییەکم و دەستم کردووە بە کلیپکردن بۆئەوەی بۆ نەورۆز ئامادەی بکەم”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







