سێ هاوڕێکە … هەر یەکەیان کەوتنە لایەك ،
باوکت کفنی سەنگەرێکی هەڵبژارد و ، شاعیر کوونجی بەندیخانە ،
سێهەمیشیان بابایەکی زمان لووس بوو ،
کە سێ بەشی ئەم هەرێمە پڕ نەزیفە ڕزگاری بوو ،
لە سەر شەرەفی ئەو دووانە ، مەنسەبێکی چەووریان دایە ،
——————————————–
لای لایە کۆرپەم لای لایە ،
لە بری مەمکم پەنجەت بمژە ،
بمبەخشە جەرگم ،
لە سوراغی ئەو مەنسەب دارەی دۆستی باوکتام ،
تا دیسان مەمکە ووشکەکانم تێر هەڵگڵۆفێ و ،
مشتێ دینارم بۆ تووڕ دا ،
سوێند بە زریکە و هەنسکی تۆ ،
بە مەزاری وونی باوکت ،
هەر سبەی دەتکەمە خاوەنی ، دوو قوتووە شیری نیدۆ ،
لای لایە جەرگم ،
ئەی ئەو دیارییەی ، تووخمی نیوەی هاوڕێکانی ،
باوکتت تیایە ، ….. لای لایە ،
_____________________
– نەوزاد شێردڵ –
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







