هونەرمەندى لاو ( هەڵوێست ) دواى ماندوو بونێکى زۆر توانى کۆتایى بە وێنەگرتنى کلیپى ( قەدەر ) بهێنێت، کە ئێستا ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە.
هونەرمەند هەڵوێست رایگەیاند: قەدەر لە تێکستى هەریەک لە هونەرمەندان ( هەڵوێست ) و ( هێمن لەتیف هەڵەبجەیى )ە وە میلودى و دابەشکردنى موزیک ( ئەلى شەریفزادە )یە لە ستۆدیۆى ( مێترۆنۆم ) کارى دەنگى بۆ کراوە .
ناوبراو باسى لەوەش کرد کەکارى ئەمجارە جیاواز دەبێت لە رووى کوالێتى و سیناریۆ دا کەتیدا ( هەڵوێست ) دەمرێت.
تەواوى کارەکانى وێنەگرتن و مۆنتاژ لەلایەن ( ئێلتەن نوورى )ە کەخەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستانە بۆى بەئەنجام گەیاندراوە، هەروەها تەواوى لۆکەیشنەکانى کلیپەکە لە وڵاتى ئێران کارى وێنەگرتنى بۆ کراوە .
( قەدەر ) دەبێتە ( 6 )م ڤیدیۆ کلیپى هونەرمەند ( هەڵوێست ) خەرجیەکانى لەسەر ئەرکى خۆى بەئەنجام گەیاندوە، تەنها چەند هاورێیەکى هاوکاریان کردوە بۆ تەواو کردنى کلیپەکەى کە بەنیازە لە هەفتەى داهاتوو لە ( تیفى ) و (سایتەکان ) بڵاو دەکرێتەوە .
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






