زانا دزەیی: ھونەرمەند عادل ھەورامی راگەیاند، داواکاری چەندین ئاھەنگی سەری ساڵی رەفزکردەوە.
عادل ھەورامی بە(سڤیل)ـی گوت “سێ داواکاری ئاھەنگی گەورەم بۆ ھاتووە بە بۆنەی سەری ساڵ، لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، بەڵام من وەکو ھەستێکی رێگەم پێنادەن ئاھەنگ بکەم م گۆرانی بڵێم و خەڵک ھەڵپەڕن، من داواکارییەکانم رەفز کردەوە و لەم کاتەدا کە برا پێشمەرگەکانمان لەشەڕدان و دایکمان جەرگ سوتاون دەبێت ھونەرمەندانیش واز لەم ئاھەنگانە بێنن”.
ھەروەھا ھەورامی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆر حەز دەکات بچێتە ناو پێشمەرگە و چەک ھەڵگرێت، “بەڵام وا ھەست دەکەم تائێستا پێشمەرگە پێویستی بەمن نییە”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






