هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست خاتوو باخان کاتی کارکردنی له‌سه‌ر نوێترین ڤیدیۆ کلیپ به ناوی ( شێتی ) که له شاری هه‌ولێر له‌هه‌ریه‌ک له شوێنه‌واری قه‌ڵای خانزاد وه پارکی شانه‌ده‌ر وێنه‌ی گیراوه. هه‌ڵبه‌ته کاری وێنه‌گرتن و تا ڕاده‌یه‌کیش مۆنتاژکردنی کۆتایی هاتووه. له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌ت به چرا خاتوو باخان بۆ بینه‌رانی چرا ده‌دوێت و باس له ڕاگرتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌کات و په‌نجه‌ی تاوانیش بۆ که‌سانێک درێژ ده‌کات که بوونه‌ته هۆی ڕاگرتنی کلیپه‌که‌ی و بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی. وێرای ده‌ست خۆشی بۆ خاتوو باخانی بوێر‌و هونه‌رمه‌ند لێره‌وه چه‌ند گرته‌یه‌کی پشتی کامیرا که له‌کاتی تۆمارکردنی کلیپه‌که تۆمار کراوه پێشکه‌شتانی ده‌که‌ین و دیمانه‌که‌ش له ئاینده‌یه‌کی نزیک بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. چاوه‌ڕوان بن.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






