به‌ندی عه‌لی .. 2011
شه‌وێک پێش ڤه‌له‌نتاین
بۆ کچه تاقانه‌که‌م
ئه‌ی هه‌ناسه شپرزه‌که‌ی
سینگی قانگدراوی عومرم به‌دوکه‌ڵی
جگه‌ره تاڵه‌کانی ڕۆژگار
ئه‌ی بزه تاقانه‌که‌ی سه‌ر لێوی ووشکم
کچم ، ئه‌م شه‌و .. به‌ته‌نیا خه‌و
بهگمهی کۆتره‌کانی ڕاز‌و
باڵه‌فڕێی په‌پووله‌کانی به‌هه‌شت و
به‌گوڵه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانی
باخه هه‌ڵواسراوه‌کانی موحیبه‌ت و
بهبریسکهی چاوانی ئه‌ستێره‌کان و
به‌تنۆکی عاره‌قه به‌فراویه‌کانی
لاملی مانگی ئێشکچی و
بهتانگۆی ماسیه‌کانی ده‌ریاو
به‌تریقه‌ی په‌ریه‌کانی ئاسمانی
عیشقه‌وه .. ببینه
لێگه‌ڕێ له‌خه‌می ئه‌مڕۆ
لێگه‌ڕێ له‌گه‌ڵا زه‌رده‌کانی یادگاری
گه‌مه له‌گه‌ڵ قه‌ره‌قۆزه قۆشمهکانی
سێرکی سیاسه‌تا مه‌که‌و
لهخێو و جنۆکاکانی
نه‌ریتی باویش مه‌ترسه
ته‌نیا بۆ خۆشه‌یستی بژی
ئاخر سبه‌ی ڤهلانتاینه .. ڤه‌له‌نتاین
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






