زانا دزەیی: دوای چوار ساڵ دوورکەوتنەوەی لەگۆرانیگوتن، شانیا دووبارە دەست بەگۆرانیگوتن دەکاتەوە.
ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر کە ئاوازدانەری ئەلبوومەکەی بووە بە(سڤیل)ـی گوت “شانیا ھاوڕێیەکی نزیک و خۆشەویستی منە و داوای کردووە کاری بۆ بکەمەوە، من ئامادەیی خۆم نیشانداوە و لەئێستاشدا کارێکی نیشتیمانیمان کردووە، دواتر قسە لەسەر ئەلبووم دەکەین”. ھەروەھا گوتیشی “ئەوکاتەشی کە وازی لەگۆرانی ھێنا ھەر پەیوەندیمان ھەبووە و خۆشەویستییەکی زۆری بۆمن ھەیە”.
شانیا، کە بەرەگەز عەرەبە و خەڵکی بەغدادە، ساڵی ٢٠١٠ ئەلبوومێکی گۆرانی بەزمانی کوردی بڵاوکرەوە، بەڵام بەبێ ئاشکراکردنی ھیچ ھۆکارێکی دیاریکراو، چوار ساڵ لەگۆرانیگوتن دوورکەوتەوە و گەڕایەوە بۆ بەغدا.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






