زانا دڵشاد دزەیی: سەیران، کچە دەنگخۆشێکی کوردستانی رۆژھەڵاتە و یەکەم گۆرانی خۆی ئامادە کردووە، بەم نزیکانە بڵاوی دەکاتەوە.
سەیران، چەند ساڵێکە لە ھەولێر نیشتەجێیە و لەچەندین ئاھەنگی ھونەرمەندان بەگوتنەوەی گۆرانی ھونەرمەندان بەشداری کردووە، ئێستا یەکەم گۆرانی خۆی ئامادە کردووە و بەم نزیکانە بڵاوی بکاتەوە، لەبارەی گۆرانییەکە سەیران بۆ (سڤیل) گوتی “شیعری گۆرانییەکە لەلایەن حەمەسەعید ئیبراھیم و ئاوازی ئاریۆس حەمەسەعید دانراوە بەناوی (بۆ کچێک) باس لەئازار و ناخۆشییەکانی ژیانی کچێک دەکات”. سەیران ئاماژەی بەوەشدا، لەم مانگەدا گۆرانییەکە بەشێوەیەکی مۆدێران لەلایەن ستافێکی کلیپسازی ئێرانی کلیپ دەکرێ و.لە تەواوی کەناڵەکان بڵاودەکرێتەوە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







