ھەولێر/زریان خەتاب : رۆژین کچە ھونەرمەندی کوردی باکور لەدواین کاری ھونەری خۆیدا،کۆتای بەئەلبومی سنور ھێناو،وابریارە بەم نزیکانە وەک نوێترین ئەلبومی خۆی لە تەواوی کوردستانی گەورە و ئەورپاو دەرەوەی وڵات بڵاوبکرێتەوە.
لە لێدوانێکیدا ھونەرمەند رۆژین وتی:لەدواین کاری ھونەری خۆمدا کۆتایم بەئەلبومی سنور ھێنا کەلە ١٥ تراکی گۆرانی پێک ھاتووە و تەواوی کارە ھونەری و موزیکیەکانی ئەلبومەکەم لەلایەن چەندین موزیک ژەن و ئەندازیاری بەتواناو بەئەزموونی موزیکی،لەئەستەمبول ئەنجامدراوە،رۆژین وتیشی:لەئەلبومی سنوردا گۆرانی مھابادم بەزاراوەی سۆرانی وتۆتەوە و زۆربەی گۆرانیەکان لە ئاوازی خۆمە و لەماوەیەکی نزیکدا لەتەواوی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بڵاودەکرێتەوە و دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەش کار بۆ کلیپ کردنی چەند تراکێکی ئەلبومەکەم دەکەم.رۆژین زیاتر وتیشی:ناونیشانی سنور وەک ناوی ئەلبوومەکەم بۆئەوە دەگەرێتەوە،کەئەلبومەکەم پەیامی سنور بەزاندن و نەمانی سنوری پێیە،بۆھەموو تاکێک،کەسنورەکان بەھەموو رووە جۆراوجۆرەکانیان،لەبوارە جیاکاندا،رێگرن لەبەر دەمیان لەپێناو بەدیھێنانی ھیواو خولیاو ئارەزووەکانیان.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






