سێشەممە, ئەیلوول 15, 2026
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    ئەودیووی جێندەر

    خوێندنەوەیەکی جیاوازتر بۆ ڕەوشی کورد 

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    گۆڕینی سیستەمی بینین لە شیعرەکانی سۆران محەمەد دا..

    دیکارت ڕووبه‌ڕووی تاریکی و تاریکیخوازەکان دەبێته‌وه‌

    ڕۆمانی (زامه‌كانی ئەرمەنستان) وه‌رچه‌رخانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌رمه‌نی

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    دیوە شاراوەکەی فەیلەسوفان !

    چالاکوان و نووسەری کورد لە لوبنان خاتوو حەنان عـوسمان..

    چالاکوان و نووسەری کورد لە لوبنان خاتوو حەنان عـوسمان..

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    خۆت پاڵەوانی ژیانی خۆت بە

    ئه‌لیازه‌ و ئۆدیسه‌ له‌ سینه‌مادا.. ئۆدیسەی ئه‌و جاره‌ شاكارێك جیهانی سه‌رسام كرد

    ئه‌لیازه‌ و ئۆدیسه‌ له‌ سینه‌مادا.. ئۆدیسەی ئه‌و جاره‌ شاكارێك جیهانی سه‌رسام كرد

    كۆماری كوردستانا سۆر سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆماری كوردستان

    كۆماری كوردستانا سۆر سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆماری كوردستان

    گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان..

    داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    لە ھەولێر رێز لە شانۆکارانی شاری سلێمانی نرا..

    لە ھەولێر رێز لە شانۆکارانی شاری سلێمانی نرا..

    شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

    کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ئەتەکێتی سازدان و بەرێوەبەردنی فیستیڤاڵ فیستیڤاڵی شانۆ بە نموونە

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    لەپیرمام.. یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

    لەپیرمام.. یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

    فیلمی هیچ لە هۆڵندا پێشکەش دەکرێت

    فیلمی هیچ لە هۆڵندا پێشکەش دەکرێت

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. ئایـپـاد و پەرتـووک..

    چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. ئایـپـاد و پەرتـووک..

    ویترین

    لە نێوان من و تۆ و ..

    کورتە چیرۆك.. میکرۆب

    کورتە چیرۆك.. میکرۆب

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    گوتنی ستران

    دواهەمین وێستگەی سەفەر

    ویترین

    دوا هەناسەکانی پایز

    ئه ى نيشتيمان

    زمـانی کـوردی

    نامه‌ی کچه‌ ڤالانتاینێك

    هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان, دەبـم بـە میـوانی مانـگ..

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    كۆماری كوردستانا سۆر سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆماری كوردستان

    كۆماری كوردستانا سۆر سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆماری كوردستان

    خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی

    مەسعود بارزانی: ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە لە حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و تاوانی دژی مرۆڤایەتیە

    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

ریلکە… شیعر و مێرده‌زمه‌كانی منداڵی

ئاکۆ عەبدوڵا by ئاکۆ عەبدوڵا
30/09/2025
Share on FacebookShare on Twitter

نووسینی / هاشم ساڵح

وه‌رگێڕانی / ئاكۆ عه‌بدوڵڵا

بەو پێیەی هەموو ژیانم دێوه‌زمه‌ییه‌ (تەنانەت پێش کۆرۆناش!)، هۆگری ئه‌و نووسەرانه‌م کە ژیانی مێرده‌مانه‌ییان بەسەر بردووە، بەتایبەتی لەسەرەتای منداڵییاندا، وەک کافکا، بۆدلێر، دۆستۆیڤسکی، ریلکە هتد… بەڵام با ئێستا واز لەدێوه‌زمه‌كان بێنین و باسی شتی دیكه‌ بکەین. خۆزگە دەمزانی بۆچوونی ریلکە لەباره‌ی پرسی کار چی بوو، بۆ نموونە ئەو کە لەهەموو ژیانیدا یەک ڕۆژ کاری نەکردووه‌، مه‌گه‌ر  ئه‌وه ‌له‌به‌رچاوبگرین سووڕانه‌وه‌ له‌شەقامەکانی میونخ یان پیاسەکردن لەباوەشی سروشتدا لەگەڵ كچێكی نه‌شمیل، کاری سەخت و ماندووکه‌رانەبێت.

ئەو ریلکەیه‌ کێیە؟ ئایا دەزانی بیست هەزار نامەی بۆ یه‌ك ژن نووسیوە کە ژنی خۆی نەبووە، هه‌تا ئه‌گه‌ر ژنیشی بووبێ؟ لەو ڕۆژانەشدا ئینتەرنێت و ئیمەیڵه‌كان نەبوو کە بەخێرایی ڕەشەبا ده‌گاته‌ لای خاوه‌نه‌كه‌ی. خەڵکی نامەکانیان بەدەست دەنووسی و چێژی زۆریشیان لێ دەبینی، بەتایبەتی ئەگەر نامەکە بۆ ژنێک نووسرابا.

ڕێنیه‌ ماریا ریلکە ساڵی ١٨٧٥ لە خێزانێکی پڕ لەناکۆکی و هات و هاواری شاری پراگ لەدایک بووە. خێزانێکی ناكۆك‌ كه‌ بەدەست چەندین کێشە دەیناڵاند. زۆرجار شەڕی سه‌خت لەنێوان دایکی و باوکی سەریهەڵدا كه‌ ریلكه‌، ئه‌و کوڕە بچووک و نازداره‌ی دەترساند. ئەوەش لەسەر دەروونه‌ ناته‌واوه‌كه‌ شوێنەواری نەسڕاوەی بەجێهێشت. دەکرێ بڵێین دێوه‌زمه‌ ترسناکەکەی منداڵی تا مردیش له‌گه‌ڵیدابوو. بەردەوام بەدوای دا بوو و راوی ده‌نا. وه‌ك ئه‌وه‌ی دەروونناسی دەیڵێت: (کەس لەمنداڵه‌تی خۆ‌ی‌ رزگاری نابێت). بەدرێژایی ژیانی لەدژی ئەو دێوه‌زمه‌ ترسناکە تێده‌كۆشا.

به‌هه‌رحاڵ ریلكه‌ هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ژیان نەگونجا. تا کۆتایش بەو شێوەیە ماوە. دواتر ئەوە لەشیعر و په‌خشانه‌كانی دا ڕەنگیداوە. زانراوەیشه‌ دەروونی پڕ بووە لەدڵەڕاوکێی گەورە و ترسی ناڕوونی ناخ. له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ش ئەو سووتەمەنییە بووبێت کە بەردەوام وزه‌ی بەشیعره‌كه‌ی دەدا. جا ئەگەر لەدڵەڕاوکێی بوون ڕزگاری بوایە، ده‌یتوانی لەنووسینی شیعر بەردەوام بێ؟

بەهۆی کێشەكانی و گرفته‌ دەروونییەکه‌ی، ریلکە ژیانێکی گۆشەگیرانه‌ و پڕ لەتەنیایی و تێڕامان و پشكنینی ناخی به‌سه‌ربرد. تا ئەوپەڕی حه‌زی له‌تەنیایی بوو. بەگەرمی دەیپەرست. لەو ڕووەوە به‌کیرکێگاردی فەیلەسوفی دانیمارکی، یا نێتشەی فەیلەسوفی ئەڵمانی، یاخود هۆلده‌رلینی شاعیری گەورە دەچوو. هەموویان بەشێوه‌یه‌ك یان جۆری دیكه‌ شێتبوون. هەموویان لەگەڵ سەردەم نه‌ده‌گونجان، بەتایبەتیش لەگەڵ خۆیان دا. هەموویان مازۆشی بوون، ڕۆژانە ملیۆنێک جار له‌خۆیان دەدا.

گرنگترین دیدار لەژیانی ریلکە دا چی بوو؟ لەبەرلین ڕوویدا، ساڵی ١٨٩٧. ئه‌و كاته‌ی شاعیرەکەمان بۆ یەکەمجار چاوی بەو ئه‌دیبه‌ جوانە کەوت کە پێشتر هۆشی خه‌ڵكانی دیكه‌ی بردبوو ئه‌ویش (لو ئەندریا سالۆمی) بوو. وه‌ك زانراوە دە ساڵ پێش ئەو كاته‌ نێتشه‌ی ناسیبوو، ئەویش خۆشی ویست و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕەتیکردەوە، خه‌ریكبوو لەپێناویدا خۆی بکوژێت. بەڵام لەڕاستیدا کەسێکی دیكه‌ی هاوڕێی نێتشە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ئه‌ویش پۆڵ رەی فەیلەسوف بوو. لەلوتکەی شاخەکانی سویسرا خۆی فڕێدا. ڕەنگە کەسانی دیکەش هەبن کە لەپێناو ئەودا خۆیان کوشتبێت، بەڵام مێژوو ناوەکانیانی نەپاراستووە.

تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو لەیادکردنەوە و نامەنووسین بۆی، تەنانەت دوای ئەوەی ساڵانێکی زۆر بوو پەیوەندی سۆزداری نێوانیان بەتەواوی کۆتایی هاتبوو. ئەو خاتوونه‌ ڕزگارکەر و پارێزەری بوو، لەڕووی دەروونی و لەژیانیدا. ریلكه‌ نزیکەی لەبارەی هەموو شتێکەوە ڕاوێژی پێدەکرد. لەگەڵیدا گەشتی ڕۆمانسی و مرۆییانه‌ كرد بۆ ئیتاڵیا و رووسیا. لەڕووسیا سەردانی تۆلستۆییان کرد، کە ئه‌ویان له‌به‌ر چه‌ندان هۆ بەخراپی پێشوازیی لێکردن، لەوانە له‌به‌ر ئه‌و ناکۆکییە تونده‌ی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبووە، ڕەنگە لەگەڵ خۆشیدا. ئەویش شێتێكی گه‌وره‌ بوو.

ده‌ڵێن ریلکە نزیکەی بیست هەزار نامەی بۆ لو ئەندریا سالۆمی نووسیوە! شتێکی ترسناک، شتێکه‌ کە عەقڵ بەزەحمەت باوەڕى پێدەکات… ئەو ژنه‌ تاکە کەس بوو کە بەڕاشکاوی و بەبێ هیچ پێچ و پەنا بۆی بنووسێ. ئەو پەناگە گەورەكه‌ی ئەو بوو کە له‌ئازارە نهێنییەکانی یان دڵەڕاوکێ کوشندەکەی سووك دەکرد.

ڕیلکە لەدیوانێكی بەناوی (کتێبی هەژاری و مردن) ئەو دێڕانه‌ی نووسیوه‌:

پەروەردگار، هەر کەسێک مردنی خۆی پێببەخشە،

مردنێک به‌ڕاستی ده‌ره‌نجامی ژیانی  بێت،

کە خۆشەویستی و واتا و ئازاری تێدا بدۆزێتەوە.

ئێمە هیچ نین جگە لەتوێکڵ، جگە لەگەڵا

به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌ی له‌سه‌نته‌ری‌ هەموو شتێکە

ئه‌وه‌ مردنە گەورەكه‌یه‌ کە هەریەکەمان لەناو خۆماندا هەڵمانگرتووه‌

جا به‌لای كه‌مه‌وه‌ شایەنی مردنێک نین هاوشێوەمان بێ، ئەگەر شایەنی ژیان نەبین؟ ئایا لەدایک دەبین تەنها بۆ ئەوەی لەکۆتاییدا بمرین؟ ئایا مردن به‌ر نییە، حەقیقەتی جەوهەری، تاکە حەقیقەت؟ جا له‌به‌رچی ڕقمان لێیبێت ئەگەر ناچارییانه‌ بەرەو ڕووی بڕۆین تاكو ڕۆژێک لەئامێزی بگرین؟ بۆچی ئاهەنگی بۆ نه‌گێڕین و بەهاوڕێیەکی دێرینی دانه‌نێین کە دواجار پێیده‌گه‌ینه‌وه‌؟ بەڵام لۆمەی دەکەین ئەگەر بەشێوەیەک بمرین کە لەئێمە نەچێت، شایانی ئێمە نەبێ. ئەوە تاکە شتێکە کە ئێمە مافی ئەوەمان هەیه‌ گله‌یی لێ بکەین.

ساڵی ١٩٠٢ به‌ره‌و پاریس چوو بۆ ئەوەی به‌ڕۆدانی هونەرمەندی بەناوبانگ بگات، بەمەبەستی نووسینی تێزێكی زانکۆیی لەسەری. بەڵام سه‌ره‌تا پاریسی نه‌كه‌وته‌ به‌ر دڵ و هەستی به‌بێزاری و بەناڕەحەتی کرد، بۆیە بۆ ئیتاڵیا چوو. لەوێ دا ئیلهامی شیعری بۆ هات و لەیەک هەفتەدا بەشی سێیەمی  کتێبی كاتژمێره‌كانی نووسی کە بریتییە لەکتێبی (هەژاری و مردن) (*). وه‌ك ئاشكراشه‌ بەدرێژایی ژیانی لەڕادەبەدەر هەژارانه‌ ژیاوە. خۆزگە لانیکەم خەڵاتی نۆبڵیان پێ بدایە؟ ئایا دەزانن بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٠١ خەڵاته‌كه‌یان بەکێ به‌خشی؟ بهشاعیرێکی فەرەنسی (سولی پرۆدۆم). دەزانن کێیە؟ تەحەداتان دەکەم ئەگەر پێشتر ئه‌و ناوه‌تان بیستبێ. ئەو به‌سه‌ر  تۆلستۆی سه‌ركه‌وت! ئه‌وسا ئه‌دیبه‌ سویدییه‌كان هەستیان بەشەرمەزاری زۆر کرد و نامەیان بۆ نووسەری گەورەی ڕووسی نارد و تێیدا داوای لێبوردنیان کرد لەسەر ئەو هەڵە قێزەونه‌ كه شایانی لێبووردن نییه‌‌ و په‌ككه‌وتووه‌کانی لێژنه‌ی نۆبڵ ئەنجامیان دا، ئه‌وانه‌ی هیچ شتێک لەئەدەب تێنەده‌گەیشتن. تۆلستۆیش بەنامەیەکی بلیمه‌تییانه‌ وەڵامی دانەوە و بەو شێوەیە دەستی پێکرد: “هاوڕێیانی ئازیز، زۆر دڵخۆشم کە خەڵاتی نۆبڵ بەمن نەبەخشرا. من چی له‌نۆبڵ بكه‌م؟ پەیوەندی من لەگەڵ نۆبڵ‌ دا چییە؟”

پاشان ریلکە له‌سەرگەردانی و گه‌ڕانی لەهەموو شوێنێک به‌رده‌وام بوو. ئایا ژیانێکی جوانتر هەیە؟ ئایا ژیانێکی دیكه‌ هەیە شایەنی شاعیر بێت؟ شاعیر بۆ گه‌ڕیده‌یی لەو جیهانە دا دروست بووە. کەسێکە سەرگەردان و بێ هیچ مەبەستێکی دیاریکراو و بێ هیچ ئامانجێک. ناشزانێت بۆچی دەڕوات؟ به‌ره‌و کوێ؟ بەهیچ شێوەیەکیش نایەوێت بگات. بەڵام ئه‌و هەمیشە دەگەڕاوە بۆ پاریس. لەوێشدا کتێبه‌ په‌خشانه‌ ناوبانگه‌كه‌ی (دەفتەرەکانی مالتی لوریدز بریگ) نووسی. واتە بیرەوەرییەکانی گەنجێک كه‌ زۆر هاوشێوەی خۆیه‌تی‌. ساڵی ١٩١٠ تەواوی کردووە دوای ئەوەی نزیکەی دە ساڵ پێوه‌ی سه‌رقاڵبوو.

دوای به‌كۆتا گه‌یاندنی ئەو کتێبەی کە زۆر پێوه‌ی ماندوو بوو و به‌ته‌واوی كوشی، ریلکە چووە حاڵەتی تێکچوونی دەمارەی مه‌ترسیدار. ئه‌وسا بیری کردەوە بچێته‌ لای دەروونشیکارێک بۆ ئەوەی بزانێت هۆکاری دڵەڕاوکێی ناوەوەی و ئەو دێوه‌زمانه‌ی  هێرشی ده‌که‌نه‌ سەری چییه‌. بەڵام لەدوایین سات دا لەژێر کاریگەری (به‌تاڵكردنه‌وەکەی) ئەندریا سالۆمی پاشەکشەی کرد، کە پێی وت: “ئامان ئەوە مەکە، ئەگەر گرێیه‌ (کۆمپلێکسه)‌ دەروونییه‌كانت هەڵبوەشێتەوە، بلیمه‌تی شیعریت لەدەست دەدەیت. ئه‌وه‌ تاکە گەنجینەی تۆیە”.

دواجار ساڵی ١٩٢٥ لەکاتی چنینی دەستە گوڵێک تاكو وەک دیاری پێشکەش بەژنێکی بۆرژوازی یان ئەرستۆکراتی بکات، گوڵێکی سوور برینداری كرد. گوڵ شاعیر زامدار ده‌كات: شتێکی خۆشه‌. گوڵ پێشكه‌ش بەژن، یان با بڵێین گوڵ پێشكه‌ش بەگوڵ بكرێت. شتێکی شیرینتره‌. ئه‌وسا پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە، ئەمەش له‌کۆتایی ساڵی ١٩٢٦ لەتەمەنی پەنجا ساڵیدا بووە هۆی مردنی.

وه‌ك زانرایشه‌ ئه‌و زۆر شه‌یدای گوڵی سوور بوو، لەشیعرەکانیشیدا زۆر باسی کردووە. بەو شێوەیەش ئەو گوڵەی کە له‌دونیادا زۆر خۆشی دەویست کوشتی. بۆچی شه‌یدای گوڵی سوور ده‌بین؟

ڕیلکە لەچامه‌ی (ڕۆژێکی پاییزی) نووسیویه‌تی؛

ئای پەروەردگار وادە نزیک بۆتەوە، هاوین زۆر نایاب بوو

سێبەرەکەت، بخە سەر کاتژمێرەکان

و سەر ئه‌و ده‌شتانه‌ی با ده‌یان له‌رێنێته‌وه‌

فەرمان بۆ پێگەیشتنی دوا به‌ر‌ ده‌ربکە

دوو ڕۆژی دیکەشی پێ بدە تا زیاتر سه‌نگین بێت

پەلەش بکە له‌تەواو بوونی، و شەربەتەکەشی بكوشه‌

لەناو گۆزه‌ قورسەکانی مه‌ی دا

ئەوەی خانووی نه‌بێ‌، له‌و ڕۆژوه‌ خانوو دروست ناکات

ئەوەی تەنیایە، بەدرێژایی تەمەنی بەتەنیا دەمێنێتەوە.

نامەکانی دەخوێنێتەوە و  شه‌ونحونییه‌كانیشی درێژ دەبێت،

وەک نامۆیەکی ونبوو، لێرە و لەوێ دەڕوات

یان لەو رێڕه‌وانه‌ی کە گەڵاکانی پاییزیان لێ داده‌بارێ

و باش بڵاویان ده‌كاته‌وه‌…

سه‌رچاوه‌ :  https://aawsat.com/   5 /1/  2021

(*) (كتێبی هه‌ژاری و مردن Das Buch von der Armut und vom Tode) له‌ساڵی 1903 بڵاویكرده‌وه‌. كه‌دوا به‌شی  (كتێبی كاتژمێره‌كان Das Stunden-Buch) ـه‌.   (وه‌رگێڕ)

.

​

Tags: ئەدەبوتار و بیروڕا
ئاکۆ عەبدوڵا

ئاکۆ عەبدوڵا

ئاكۆ عەبدوڵلا نووسەر و رۆژنامەنووس. لە بەشی كەلتووری رۆژنامەی (خەبات) وەك نووسەر و وەرگێڕ كاردەكات. تا ئێستا دوو كتێبی چاپكراو و كۆمەڵێك كتێبی دەستنووسی هەیە كە لەبەر قەیرانەكان چاپ نەكراون. بەدەر لە نووسین (سەرپەرشتیاری پەروەردەیی)یە لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر.

Related Posts

ئەودیووی جێندەر
وتار و بیروڕا

خوێندنەوەیەکی جیاوازتر بۆ ڕەوشی کورد 

09/09/2026
نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ
وتار و بیروڕا

گۆڕینی سیستەمی بینین لە شیعرەکانی سۆران محەمەد دا..

09/09/2026
دیکارت ڕووبه‌ڕووی تاریکی و تاریکیخوازەکان دەبێته‌وه‌
وتار و بیروڕا

ڕۆمانی (زامه‌كانی ئەرمەنستان) وه‌رچه‌رخانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌رمه‌نی

09/09/2026
Next Post
قۆناغی‌ دوای‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وت

قۆناغی‌ دوای‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وت

Discussion about this post

نوێترین بابەت

ئەودیووی جێندەر

خوێندنەوەیەکی جیاوازتر بۆ ڕەوشی کورد 

09/09/2026
نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

گۆڕینی سیستەمی بینین لە شیعرەکانی سۆران محەمەد دا..

09/09/2026
دیکارت ڕووبه‌ڕووی تاریکی و تاریکیخوازەکان دەبێته‌وه‌

ڕۆمانی (زامه‌كانی ئەرمەنستان) وه‌رچه‌رخانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌رمه‌نی

09/09/2026
ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

دیوە شاراوەکەی فەیلەسوفان !

09/09/2026
چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. ئایـپـاد و پەرتـووک..

چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. ئایـپـاد و پەرتـووک..

09/09/2026
گـۆرانـیـبـێـژ و پـیانـۆژەنی نابـیـنا خـاتـوو دیـان شـور..

گـۆرانـیـبـێـژ و پـیانـۆژەنی نابـیـنا خـاتـوو دیـان شـور..

09/09/2026
ویترین

لە نێوان من و تۆ و ..

09/09/2026
کورتە چیرۆك.. میکرۆب

کورتە چیرۆك.. میکرۆب

29/08/2026
چالاکوان و نووسەری کورد لە لوبنان خاتوو حەنان عـوسمان..

چالاکوان و نووسەری کورد لە لوبنان خاتوو حەنان عـوسمان..

29/08/2026
ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

خۆت پاڵەوانی ژیانی خۆت بە

29/08/2026
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.