زانا دڵشاد دزەیی- لوبنان : کچە گۆرانیبێژی لوبنانی رولا سەعد خەریکی ئامادەکاری بەرنامەیەکی تەرفیھی ھونەرییە، کە خۆی پێشکەشی دەکات و لەوڵاتی میسر ئەنجام دەدرێت.
کچە گۆرانیبێژی لوبنانی رولا سەعد، ئێستا لەوڵاتی میسرە و بڕیاریداوە بەرنامەیەکی ھونەری تەرفیھی کۆمیدی پێشکەش بکات، لەوبارەیەوە رولا سەعد رایگەیاند “لەبەرئەوەی ھاوڵاتیانی میسری دوای شۆڕشی ٢٥ی یەنایر لەبارودۆخێکی ناخۆش دەژین و مەسەلەی سیاسی خەڵکەکەی بێزارکردووە، من دەمەوێت بەرنامەیەکی ھونەری کۆمیدی بکەم و دڵی ھاوڵاتیانی میسری خۆش بکەم، چونکە بەداخەوە ئێستا زۆربەی کەناڵەکان خۆیان تەنیا بۆ بەرنامەی سیاسەت و نیشاندانی دیمەنەکانی توندوتیژی دابینکردووە”.
لەدوو مانگی داھاتوودا بەرنامەکەی رولا دەستپێدەکات، بەڵام تائێستا ناوەکەی بۆ دیاری نەکردووە، ئەمەش بۆ یەکەمجار کچە گۆرانیبێژ رولا سەعد وەک پێشکەشکار دەردەکەوێت.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






