هەنگاوەکانی تۆ دەژمێرم
تا بزانم
چەند لێم دوور دەکەویتەوە
بەدووریت لێم
ژیانم بۆ دەگەڕێتەوە
تۆ لەگەل هەڵڕشتنی مەرەکەبی
پێنووسەکەتا
نەفرەتت بەسەرما باراند
ئەی هاوڕێم
ئەوەی دوێنێ
دەتنووسی و
ئەوەی ئهمڕۆ ناخت درکاندی
کوا لەیەك دەچن؟
لەپێنووستا
میهر دەتکێ و
لەناخیشتا
نەفرەت دەبارێنی….
ئای هاوڕێــم!.
ڕانــیـــــــــــــــه
٢٠١٢/٩/٩
هاوار طـیــب
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






