مەسعودى مەلا هەمزە ; دواى ماوەیەکى زۆر، لە ئێستادا هونەرمەند خەباتى مەولودى بەگەشتێکى هونەرى دەگاتە کوردستان و لەو گەشتەیدا بەنیازى ئەنجامدانى چەند چالاکییەکى هونەرییە. لەم گەشتەدا کە هونەرمەند هاوشانى دەرهێنەرى بوارى کلیپسازى سلێمان رەحیمى دێتە کوردستان، وێڕاى سازکردنى چەندین کۆنسێرت و ئاهەنگ و دیدارى رۆژنامەوانى بەنیازە چەند گۆرانییەکیش کلیپ بکات.
لەمبارەیەوە خەباتى مەولودى لە لێدوانێکدا وتى”لەهاتنە کوردستانى ئەمجارەمدا بەنیازم چەند چالاکییەکى هونەرى ئەنجام بدەم و چەند گۆرانییەکیش تۆمار و کلیپ بکەم، هەروەک دوورکەوتنەوەم لە جەماوەرى کوردستان بەکارى هونەرى پڕ دەکەمەوە و دێمەوە باوەشیان”.
شایانى باسە خەباتى مەولودى وەک هونەرمەندێکى دیارى رۆژهەڵاتى کوردستان خاوەنى چەندین ئەلبووم و بەرهەمى جوان و دانسقەیە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






