ئه‌گه‌ر هاتى لێم مه‌پرسه ،
بۆچى وا هێنده بێزارم
سه‌رسام مه‌به كه ئه‌مبینى ..
هه‌ورى ئاسمانى ئازارم .!
ئه‌گه‌ر هاتى خه‌م مه‌خۆ بۆم ،
با په‌پوله‌ى خه‌نده‌ت نه‌مرێ
مه‌گرى به‌سه‌ر لاشه‌ى سڕما ..
نه‌وه‌ك دڵت به‌رگه نه‌گرێ .
گه‌ر هاتى شێتانه وه‌ره ،
ترس و شه‌رم بده له خاچ
پاش سڵاوێك وه‌ره پێشىَ و
لێوى وشكم بشۆ به ماچ !.
*******************
_ ترسێكى پڕ له شه‌رم _
بێده‌نگ وه‌ره ناو دڵمه‌وه ،
پێویست ناكات پێمكهى پرس
ئه‌و كه‌سه‌م ئاره‌زوت لێیه ،
من تێناگه‌م تاكه‌ى ترس ؟.
وه‌ره له ئاسمانى دڵما ،
بۆخۆت بده له شه‌قه‌ى باڵ
ههتاكهى به گۆشه‌گیرى …
كۆرپه‌ى ئاوات ئه‌نێیته چاڵ ؟.
ده شوشه‌ى شه‌رمت بشكێنه ،
خۆشحاڵ ئه‌بم به ناسینت
به‌ڵێن ئه‌ده‌م خۆم و دڵم …
ببین به هێماى ئه‌وینت .
ساڵانێكت به ساده‌یى ،
له‌گه‌ڵ مه‌راقدا برده سه‌ر
وه‌ره ، بۆچى له‌مه زیاتر …
به‌رگى ژانت بكرێته به‌ر ؟!.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






