تەواو ئەبێ هیچ نامێنێ
نە کراسی بە پەڕەی تاوس نەخشێنراو
نە تا ج و کڵاوی قوی پادشاکان
نە فرمێسکی هەژارەکان
نە نانە ڕەقەی تەڕنەکراو
هیج نامێنێ
تەزبیحەکەی دەستی باوکت ئەپچڕێت و
هەردەنکێکی بەلایەکدا
سەرپۆشەکەی دایکت با ئەیبات
گوڵ و گەڵای باخەکەتان وشک وشک
هات و هوتی ناوبازاڕونەعرەتەی دەنگی کوڕان و
هەلهەلەی کیژی چاو جوان بێدەنگ بێدەنگ
کاتژمێرەکەی شاری لەندەن بەبێ چرکە
هاژە هاژی تاڤگەکانی نیاگاراش
تەواو ئەبێ
ڕۆژێک دادێ ئەو گۆڕەی تیا ڕاکشاوی
کەس نازانێ گۆڕی کێیە و
شەوێک دادێ ئەستێرەکان خامۆش خامۆش
تەواو ئەبێ هیچ نامێنێ !
( ڕێباز عوسمان عزیز )
ستۆکهۆڵم
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






