پێنجشەممە, ئاب 6, 2026
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان..

    داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

    تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

    تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    نە موسەقەف نە عەشایر !

    شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

    کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    ره‌شبینی له‌هونه‌ری گۆیا

    ره‌شبینی له‌هونه‌ری گۆیا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    ئازادی من ئازادی تۆ نییە !

    ئـەدەبی منـداڵان..

    داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

    پێشمه‌رگایه‌تی .. دێمکه‌ی ئاوێ‌..‌

    خەبـات لە پـێـناوی ئازادیـدا..

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

    کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ئەتەکێتی سازدان و بەرێوەبەردنی فیستیڤاڵ فیستیڤاڵی شانۆ بە نموونە

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    لەپیرمام.. یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

    لەپیرمام.. یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

    فیلمی هیچ لە هۆڵندا پێشکەش دەکرێت

    فیلمی هیچ لە هۆڵندا پێشکەش دەکرێت

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    گوتنی ستران

    دواهەمین وێستگەی سەفەر

    ویترین

    دوا هەناسەکانی پایز

    ئه ى نيشتيمان

    زمـانی کـوردی

    نامه‌ی کچه‌ ڤالانتاینێك

    هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان, دەبـم بـە میـوانی مانـگ..

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی

    مەسعود بارزانی: ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە لە حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و تاوانی دژی مرۆڤایەتیە

    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

تراژیدیای مارتن لۆسەر لەڕۆمانێکدا

CHRA.TV by CHRA.TV
17/06/2019
Share on FacebookShare on Twitter

{گێڕانەوەیەکی هونەریانەی بەرجەستە لەیەکێک لەڕۆمانە هاوچەرخەکانی ئەڵمان-دا}

نووسینی: یوسف عزەدین

{ کەبنووسیت کەواتە دەبێت دەنگێک یان شێوازێک دابهێنیت،تا فۆرمێکی شێوازگیرانە بەجیهان ببەخشیت،مەرج نییە شیک و ڕۆشنفکرانە بێت،بەڵکو دەبێت تایبەت بێت بەخۆت} کارلۆس لیسکانۆ1-

{ بنیادەم ناتوانێت لەڤێرجیڵ بگات،گەر لانی کەم پێنج ساڵان کشتکاری نەکردبێت..مرۆڤ ناتوانێت لەنامەکانی شیشرۆن بگات و تەنانەت ناشتوانێت لێشی خوورد بێتەوە؛گەر بۆماوەی بیست ساڵان لەگەڵ زل وڵاتاندا سیاسەتی نەکردبێت..کەسیش ناتوانێت بەتەوایی لەکتێبی پیرۆزدا ڕۆبچێت،گەر بۆماوەی سەدەیەک کڵێساکانی بەڕێوەنەبردبێت و لەتەک پەیامبەرانی وەک ئیلیا و یۆهەننای مەعمەددان و مەسیح و موریدانی ئەواندا ڕێی نەکردبێت؟! ئێمە دەرۆزەکارین و ئەمەش ڕاستە؟!} مارتن لۆسەر2-

لەگەرمەی گفتوگۆو ئاخافتنە گەرمەکانی پیاوانی ئایینی،ئەوانەی بەفەرمانی فیلیپی دووەم،ساڵی هەزار و پێنج سەد و بیست و نۆ، لەئەڵمانیا و سویسراوە بۆ ساغکردنەوەی پرەنسیپە سەرەکی و تەوەرەییەکانی پرۆتستانت-ییەتی تازەگەشەکردوو هاتبوون؛ هاوکات ئەرتەشی عوسمانییەکان بەسەرکردایەتی سوڵتان سلێمانی قانوونی، ڤییەننای پایتەخی نەمسایان ئابڵووقەدابوو. بەر لەم گەمارۆدانە “مارتن لۆسەر”-ی باوکی ڕۆحی پرۆتستانت-ییەت، لەقەواڵەنامەی نەوەدو پێنج مەسەلەکەیدا،ڕەفزی وەستانەوەی دژ بەعوسمانییەکان ڕاگەیاندبوو،هەرچەند لای وی وەک تەسەوراتی کەڵچەریانەی سەردەمەکەی،عوسمانی و موحەممەدی و موسڵمان،هاوتا بوون و بەبەڵایەکی گەورەی خودا، بۆ سزادانی مەسیحییەکان ئەژمار دەکران.

“مارتن لۆسەر” یەکێکە لەکاراکتەرە پڕ ئیشکالە ڕادیکاڵەکانی نێو ئایینی مەسیحی و لەبنڕا دەستی بۆ گۆڕینی پرەنسیپە سەرەکییەکانی کاسۆلیکییەت بردو پاش دەرئەنجامی کێشمانکێشێکی توند و ترسناک، توانی ببێتە وەرگێڕی کتێبی پیرۆز لەلاتینییەوە بۆ ئەڵمانی.. کەپێشترو پێش ئەم کارەی ئەو،مومکین نەبووە باس لەوەرگێڕانی بکرێت!؟ هەر خودی لۆسەر ڕێگەیدا کەشیشەکان هاوسەرگیری بکەن و هەر بۆخۆشی ئافرەتێکی پێشتر ڕاهیبەی کردە هاوسەری.. دژ بەجەور و ستەمی کڵێسا وەستایەوە، بەتایبەت لەو دەمەی لەپێناو پارە پەیداکردندا، قەواڵەی لێخۆشبوونیان بەکریستانەکان دەفرۆشت و مزگێنی چوونە فیردەوسیان پێدەدان.

وردەکارییەکانی ژیان و گوزەرانی ئەم زاتە تەلیسماوییە دەور پڕ لەهالەیە، فرەن و ئەوەی لێرەدا گەرەکمانە هاوردەی نێو وتارەکەمانی بکەین، بەرجەستەکردنی کەمێک لەهەموو ئەو دنیا سەیروسەمەرە تراژیدی ئامێزەی مارتن لۆسەر-ە؛ لەزەمەنی سڕینەوەی هەموو فیکر و تەرح و بۆچوون و دنیابینییەکی دژ بەکاسۆلیکییەت و دەسەڵاتی پاپا..لەزەمەنی کوشتن و سوتاندن و لەناوبردن و کوژاندنەوەی فیزیکی سەرجەم نەیارونەویستراوەکانی نێو قەڵەمڕەوی حوکمی کڵێسا و دەسەڵاتە فیوداڵە کوشندەو سەرکوتگەرەکانی ئۆروپا..ئەم زاتە هات و پاش مملانێیەکی توندو خەتەرناک،دوای چەند قۆناغ و مەنزڵێک..نەخشەی؛ گەر نەڵێین سەرجەم..ئەوە نەخشەی ئایینی و کۆمەڵایەتی و بگرە سیاسی بەشێکی هێجگار گرنگی ئۆروپای گۆڕی و دواجار بووە مایەی زەمینەخۆشکردن، بۆ لەدایکبوونی دواتری کۆمەڵێک لەقوتابخانەو تێز و ڕێبازە فەلسەفییەکانی ناوەوەو دەرەوەی ئەڵمانیا.

لەم کورتە بەراییەوە دەگەڕێینەوە بۆ سەر ئەسڵی مەتڵەب، ئەویش بەرجەستەبوون و بینینەوەی گەلێک لەتراژیدیا و مەرگەسات و پێکدادانە دەروونییەکانی سەردەمەکەی لۆسەر-ە، لەڕۆمانێکی ئەڵمانیدا و بەدانپێدانانی زۆرێک لەڕەخنەکاران و خوێنەرانی زمانی ئەڵمانی، لەئاست و پلەیەکی باڵای بەلاغی و گرامەری و زمانسازیدا نووسراوە و درێژکراوەی ئەو چەشنە زمانە تۆکمەو باڵایەی لۆسەر-ە؛ کەبۆ خۆی زمانزانێکی داهێنەر و دۆزەرەوەی شاراوەو پەنهان و جوانییەکانی زمانی ئەڵمانی بووە. ئەوەی لەڕۆمانی “ئیڤانگیلیۆ”ی تایبەت بەتراژیدیای مارتن لۆسەر و کێشمانکێشەکانی سەردەمەکەشی بۆتە مایەی سەرنجڕاکێشان و ئیعجاب، ئەوەیە خودی ئەو ڕۆماننووسەی “ئیڤانگیلیۆ”ی چەند ساڵێک لەمەوبەر لەئەڵمانیا و بەزمانی ئەڵمانی بەچاپ گەیاندووە، بەساوایی لەگەڵ باوانیدا گەیشتۆتە ئەڵمانیا و بەڕەگەز تورکە. ئەم ڕۆماننووسە یەکێک بووە لەخوێندکارە سەرکەوتووەکانی کۆلێژی پزیشکی، کەچی لەدوا ساڵ و دوا تاقیکردنەوەیدا دەست بەرداری خوێندن بووەو پاشان چۆتە کۆلێژی هونەر و دواتر،پاش دەرکردنی بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوایی لەخوێندنی ڕەسمی و پیشەیی دەکات..ئەمەش دەبێتە هۆکاری کارکرنی بۆ ماوەی ١١ ساڵ وەک هەر کرێکار و کۆچبەرێکی تر، لەپێناو بژێوی ژیانیدا وەک نەقاش و سپیکەرەوە، ڕۆژەکان بەڕێدەکات..ئیدی لەپڕ؛ بێ زانیارییەکی ئەوتۆ لەنهێنی و پەنهانەکانی دنیای چاپ و بڵاوکردنەوەو چۆنیەتی بەرزکردنەوەی یەکێک و لێدانی ئەوی تر و سڕینەوەی نووسەرێک و پێداهەڵدان و گەورەکردنی یەکێکی تر..یەکەم کتێبی بەناونیشانی “شێوەزاری کاناک” بەچاپ دەگەیەنێت.

ناوی ئەم نووسەرە ئەڵمانییە بەڕەگەز تورکە “فەرەیدون زائیمئۆگڵو”ەو پاش جۆرێک لەونبوون و پاشاگەردانی و لەدەستدانی هەموو هیوایەک بەداهاتوویەک کەتێیدا ببێتە خاوەن کارو گوزەرانێکی مسۆگەری هاوشانی ئەڵمانەکان و دوای یانزە ساڵ خولانەوەو ڕاوحکردن لەبێمانایی هیچ نەبوون لەنێو دنیایەکی نەیار بەوی موغتەریب، کەئەم و هاوشێوەکانی ئەمی لەپەراوێزدا سیخناخ کردووە، دەبێتە نووسەر.

هەر دواتر خودی خۆی لەچاوپێکەوتنەکانیدا ئەو سەردەمانەی پێشتری ژیانی وبەتایبەتیش ئەو دەمانەی کەخوێندکار بووە؛ خۆی وەک فاشلیترین کەسێک وێنادەکات؟!

جێگەی سەرنج و تێڕامانە،بەدرێژایی مێژوو،زۆربەی ئەوانەی توانستێکی داهێنەرانەیان لەبواری ئەدەب و هونەردا نمایش کردووە،نەیانتوانیوە لەمیانی خوێندنی تەقلیدی و ڕەسمی دەوڵەتییەوە پلە پلە و قۆناغ قۆناغ بچنەبان.. یان ئەگەر چووبێتیش وەک “فەرەیدون زائیمئۆگڵو” ئەوە لەساتەوەختێکدا و تەنانەت زۆر جاران بێ هۆکارێکی ئاشکراو دیاریش دەستبەرداری بوون!؟ تەنانەت ئۆرهان پامووک-یش پاش سێ ساڵ لەخوێندنی فاکڵتی جیۆمەتری لەئەمریکا، وازی لێ دەهێنێت و دەگەڕێتەوە تورکیاو دواتر هەرچۆنێک بێت،فاکڵتی جۆڕناڵیستی تەواو دەکات؟!

“فەرەیدون زائیمئۆگڵو” لەساڵی هەزارو نۆسەدو شەستوچوار-دا هاتۆتە دنیاوەو لەئێستادا یەکێکە لەنووسەرە هاوچەرخە ناسراوەکانی ئەڵمانیا..لەمیانی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ” ئێرین گوڤەرجین3-” لەچاوپێکەوتنێکیدا..دەڵێت:

” من مەیلی ددانپێدانانم بەهێزو توانای ڕۆشنگەرەکاندا نییەو ڕۆشنگەری بۆتە لەمپەرێک لەئاست خەیاڵکردنەوەداو ئەوان خەونەکانیان تێکشکاندوو……

گەرەکیان بوو کەلێنێکی مەزن بەوێنە پڕبکەنەوە..بەڵام ئەو وێنانە دەستکردن وسەرباری ئەوەش نەقەشەنگن و نەخەیاڵیشن…؟!”

کەواتە لای ئەو ئیدی سەردەمی ڕۆشنگەریی و باڵادەستی ڕۆشنگەران بەسەرچوو،پێی وایە ئەوەی ئەوانیش هەر هەوڵدان بوو بۆ جێگرتنەوەی ئایینەکان، لەمیانی لێدان و دژایەتیکردنییەوە..ڕاستییەکەشی هەر ئەمەیە هەر ئەوانەی دژایەتی پێشووتر دەکەن و پاش بۆ لووان و تێکشکاندنی ئەوەی هەیە، هەر خودی خۆیان سیستمێکی لەوەی پێشووتر تۆکمەتر و ڕەقتر دەخەنەگەڕ.

“زائیمئۆگڵو” خاوەنی کۆمەڵێک کتێبەو هەرچەند سەرەتا پاش بڵاوکردنەوەی کتێبی”شێوەزاری کاناک” لەساڵی هەزارو نۆسەدو نەوەدو سێ-دا کەوتە بەر هێرشێکی نێگەتیفانەی ڕەخنەکاران و بەنووسەرێکی بێ بەهرەو بێ کەڵک لەڕووی ئەدەبییەوە هاتە ئەژمار. بەڵام دواتر و بەتایبەتیش دوای بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی”لەیلا” لەساڵی دووهەزاروشەش-دا، هاوكێشەکە گۆڕاو بەجدییەتەوە خوێنەرانی ئەدەبی کەوتنە خوێدنەوەیی و بەبڵاوکردنەوەی ڕۆمانی”سوێی ئەڤین”یش لەساڵی دوو هەزار و هەشت-دا، بەتەوایی خۆی لەپەراوێز هێنایە دەرو بووە یەکێک لەڕۆماننووسە جالیب و فرە خوێنەرەکانی ئەڵمان و”ئانا نۆردمان4-“یش لەبارەی ئەم ڕۆمانەیەوە دەڵێت:”بەڕۆمانی سوێی ئەڤین سەرکەوتوو بوو لەورووژاندنی گفتوگۆگەلێکی ڕۆمانسییانە لەڕۆژنامە فیکرییەکاندا..هەرچەند شتێکی لەم چەشنە زۆر ڕوو نادات و هاوشانی چاخەکەی ئێستامان ڕەو ناکات و دەرحەق بەئەڤین و ئەشقی ڕۆمانسییانە نووسراوە..ئەم ڕۆمانە لەیاسا و ڕێسای نووسینی هونەری گێڕانەوەی خۆشەویستی ساردو سڕو داخراو دەچێتە دەرو ئەمەش مەدح وسەنایەکە بۆ ڕۆمانەکەو شایانیشیەتی”

ڕۆمانی “ئیڤانگیلیۆ” لەساڵی دووهەزار و هەڤدە-دا چاپ و بڵاوبۆتەوەو “زائیمئۆگڵو” لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی دی دەبلیو-5-، وردەکاری نووسینی ڕۆمانەکە بەزمانێکی سادەو سانا دەخاتەڕوو..باس لەوە دەکات چۆن لەساڵانی هەفتاکاندا و بەڕێکەوت لەکتێبخانەیەکدا نوسخەیەک لە”بایبڵ”ە وەرگێراوەکەی مارتن لۆسەر-ی دەکەوێتە بەردەست و پاش خوێندنەوەی چەند لاپەڕەیەکی درک بەوە دەکات؛ بۆ یەکەمجارە ئاشنای زمانێکی جوداو جیاوازی ئەڵمانی زۆر باڵاو کاریگەر دەبێت..جیاواز لەو زمانەی خۆی و خوشکەکەی لەگەڕەکە هەژارنشینەکەی خۆیاندا گوێ بیستی بوون..دیارە پاش ساڵانێک و دوای باڵادەستبوون و ناسراوبوونی لەبواری ڕۆماننووسیندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆژگارە، یان دەتوانین بڵێین بەدرێژایی ساڵانێک بەردەوام لەڕێی سەردانی کڵێسا و دێر و شوێنە پیرۆزەکان و پاشانیش خوێندنەوەی بەردەوامی کتێبە تایبەت و ئایینییەکانی ئەو سەردەمانەوە خۆی بەوابەستەیی لەگەڵ ئەو بیرۆکە زۆر گرنگەدا هێشتۆتەوە؛ بیرۆکەی ڕۆمانێکی تایبەت بەزاتێکی کاریگەر و گرنگی نێو مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایینی و کلتووری ئەڵمانی. هەر وەک خۆی ئاماژەی پێدەدات لەپێناو نووسینی ڕۆمانەکەیدا سەردانی گشت ئەو شوێنانە دەکات کە”مارتن لۆسەر” تێیدا ژیاوە یان پێیدا گوزەریکردووەو بەمەشەوە نەوەستاوەتەوەو وەک ئەو دەستی کردووە بەپەرستش و خودا پەرستی..هەربۆیە ڕۆژانێکی دوور و درێژ وەک “لۆسەر” شەوان کاتژمێر سێ-ی شەو هەستاوە بۆ نوێژکردن و هەروەک ئەویش بەڕۆژوو بووەو هەر “زائیمئۆگڵو”ش بۆ خۆی دەڵێت؛ هەن بەگاڵتەجاڕییەوە دەڕواننە ئەوەی من کردوومە، بەڵام خودی نووسەر بوون، هەر بۆ خۆی زۆر جاران مایەی گاڵتەجاڕی و پێڕابواردنە ؟!

هەر لەهەمان چاوپێکەوتنیشیدا دەڵێت؛ خۆشحاڵم بەوەی کەخۆم وەک کەشیشێک دێتە پێشچاوو دەمەوێت ئەم نامە تەڵخ و تاڵ و لەهەمان کاتیشدا مزگێنی بەخشە بەدنیا بگەیەنم. لەهەمان چاوپێکەوتندا کاتێک “ڕیکاردا ئوتە”ی پێشکەشکاری بەرنامەکە لێی دەپرسێت؛ لوتی قرتاو و قوڵپەقوڵپی خوێن و ئەو ژنەی کۆرپە ساواکەی نێو منداڵانی خۆی، دەرئەنجامی باوەڕهێنانی بەخوڕافاتێک دەهێنێتەدەر..ئایا مەبەستت بوو هەموو ئەمە بڵێیت و بگەڕێیتەوە بۆ چاخەکانی ناوەڕاست؟

“زائیمئۆگڵو” لەوەڵامدا دەڵێت؛ لەپێناو ئیبرازپێکردنی ڕۆڵی گەورەی “مارتن لۆسەر”و ئەو بارودۆخە گەنیوو و لێک هەڵوەشاوو داڕماوەی لەو زەمەنەدا تێیدا گوزەراوە..ئەمەم کردووەو منیش وەک خوێنەرێک پێویستە خۆم بخەمە ناو هەمان ئەتمۆسفێرێک کەئەوی تێدا گوزەراوە، نەک لەبەر ئەوەی دەمەوێت خۆم ئەشکەنجە بدەم..بەڵکو لەبەر ئەوەی نەدەکرا بەچەشنێکی تر فەزاعەتی چاخەکانی ناوەڕاست بگەیەنم و وێنای بکەم. لەڕۆمانەکەیدا زۆر باس و خواسی تریش بوونەتە جێی باس؛ وەک خەون بینینە ئیبلیسییەکان و لەسێدارەدانەکان و منداڵە ئاوارەکان و فەناتیکە ئیسلامییەکان و زۆر بابەتی سەرنجڕاکێشی وەک ئەوەی خودی گێڕەڕەوەی ڕۆمانەکە پارێزەری غەیبیانەی مارتن لۆسەر-ەو لەنەهامەتی و کارەساتەکان دەیپارێزێت و ئەم جۆرە تەسەورەش لەخودی ئایینی مەسیحییەتدا هەیەو ئەوەی کەسەکان دەپارێزێت بەفریشتەی پارێزەر دەناسێنرێت و گوایە هەر کاتێک ئەوان دەستبەرداری بوون، ئینجا ئەو کەسە ڕووبەڕووی کارەسات و شتگەلە خراپە هەمەجۆرەکانی تر دەبێتەوە!؟ تەنانەت کڵێسا کاسۆلیکەکان ساڵانە لەدووی ئۆکتۆبەردا یادی فریشتە پارێزەرە پیرۆزەکان دەکەن-ەوە، بەفەرمانی پاپا ئەکلیمندۆس لەساڵی هەزار و شەسەدو هەفتا-ەوە ئەم یادە دەکرێتەوە. یەکێک لەو کەسایەتییە ناسراوە مێژووییانەی باوەڕی بەبوونی فریشتەی پارێزەر هەبووە، قەشە “تۆما ئەکوینی”یە؛ پێی وابووە هەموو شار و شارۆچکەو کڵێسایەک، تەنانەت؛ کەسایەتییە ئایینییەکانی نێویشیان لەلایەن فریشتەی پارێزەرەوە دەپارێزرێن. لەکۆتایی ئەم کورتە وتارەشدا واباشە پەرەگرافێکی کتێبەکەی کارلۆس لیسکانۆ” الکاتب و الاخر” وەبیرخۆمان بهێنینەوە،لەلاپەڕە هەفتاو چوار-دا دەڵێت:

” کەبنووسم، بەواتای کردنەوەی دەرکە دێت بەسەر شێتیدا،ئەمەش ئەوەیە کەنابێت بیکەم. نووسین دەبێت ڕێگەیەک بێت، بمانگەیەنێتە ڕامانێکی نورانی و وامان لێبکات پێویستمان بەنووسین نەبێت..هەرچەند هیچ کاتێک نەشگەینە ئەو ئاستە،بەڵام هەر دەبێت ڕۆژێک ڕابوەستین..وشەکان لەجێی خۆیاندا جێ بهێڵین و بەردەوام نەبین لەنووسین لەسەر زیندەگی،بەڵکو دەبێت دواتر، خۆمان بۆ زیندەگی تەرخان بکەین..ئەم شەو وەک شەوەکانی تری ئەم ساڵانەی دوایی،ئەو هەستەم لا دروست دەبێت؛ کاتی وەستان لەنووسین هاتووە”.

ژێدەر:

١ – الکاتب و الاخر/کارلوس لیسکانو/ترجمە؛نهی ابو عرقوب/ابوضبی-٢٠١٢

٢- مارتن لوثر-ویکبیدیا

٣-https://ar.qantara.de/content/hwr-m-lktb-frydwn-zym-wglw-sr-itnwyr-fqd-bryqh

٤-انا نوردمان/ترجمە:رائد الباش/قنطرە٢٠٠٩-Feridun Zaimoglu-Liebesbrand-kiepenheuer&Witsch-2008-ISBN978-3-462-03969-6.

٥-https://www.dw.com/ar/فريدون-زعيم-اوغلو-وروايته-إيفانجليو-عن-لوثر/av-41159334

تێبینی: لەڕۆژنامەی هاوڵاتی/ژمارە٢٩/چوارشەممە١٢/٦/٢٠١٩بڵاوبۆتەوە.

e.mail: izadyusf@gmail.com

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Related Posts

گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان..
وتار و بیروڕا

داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

02/08/2026
تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد
وتار و بیروڕا

تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

02/08/2026
ژیانێک لەگەڵ کتێبدا
وتار و بیروڕا

نە موسەقەف نە عەشایر !

02/08/2026
Next Post
خوێندنەوەیەک بۆکتێبی دەربارەی پەروەردەکردن

خوێندنەوەیەک بۆکتێبی دەربارەی پەروەردەکردن

نوێترین بابەت

گرنگییەکانی هـاوڕێیەتی بۆ منـداڵان..

داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

02/08/2026
تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

تابلۆی ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌ویان نه‌ده‌كرد

02/08/2026
ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

نە موسەقەف نە عەشایر !

02/08/2026
شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

02/08/2026
نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

16/07/2026
ره‌شبینی له‌هونه‌ری گۆیا

ره‌شبینی له‌هونه‌ری گۆیا

16/07/2026
گوتنی ستران

دواهەمین وێستگەی سەفەر

16/07/2026
شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

ساڵیادی دامەزراندنی تیپی میوزیکی پاشای گەورە بەرز راگیرا

16/07/2026
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

ئازادی من ئازادی تۆ نییە !

16/07/2026
ئـەدەبی منـداڵان..

داهاتووی کورد و کوردستان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە..

16/07/2026
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.