ھونەرمەندی لاوی دەنگ خۆش بروا خەڵکی شاری ھەڵمەت و قوربانیە و ئەویش دەیەوێت بە دەنگە خۆشکەی خزمەت بە ھونەری کوردی بکات، لە لێدوانێکی تایبەتی سەبارەت بە گۆرانی (بێ وەفا) بروا گوتی:
ئێستا کۆتایم ھێناوە بە گۆرانی (ئەی بێوەفا) کە لە تێکستی شەھرام سەردارە و ئاوازی گەلەریە، لە لایەن ھەردی گروپ کاری موزیکی بۆ کراوە، سەبارەت بە ئەنجامدەرانی کاری کلیپ (بروا) گوتی: بێگومان بە شێوازێکی زۆر مۆدێرن کاری کلیپ بۆ ئەم گۆرانیە ئەنجام دراوە (یوسف لەشکری) وەک دەرھێنەر و کامێرا و مۆنتاژ کاری بۆ ئەم گۆرانیە کردووە و لە داھاتوویەکی زۆر زوو ئەم بەرھەمم بڵا دەبێتەوە و ھیواشم وایە کە ببێتە خزمەتێک بە ھونەری رەسەنی کوردی .
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






