به‌ندی عه‌لی .. به‌هاری 2011
وام ئه‌زانی
لهجهخارستانهکانی ڕقا
گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کانی موحیبه‌ت ناپشکوێن
وام ئه‌زانی
له‌شه‌وه قه‌ترانیه‌کانی جه‌هلا
مۆمی مه‌عریفه ههڵنابێ
وام ئه‌زانی
ئه‌وه‌ی توخنی گه‌ڕه‌گی داهۆڵه‌کان که‌وێ
هه‌ر ئه‌بێت بهداهۆڵ و به‌س
وام ئه‌زانی
ئه‌وه‌ی ئاشنا بوو به‌کورسی
ماڵی ئه‌بێ بهچۆکدایان
وام ئه‌زانی
له‌پاییزی هه‌ڵوه‌رینا
هه‌موو دره‌خته‌کانی عیزه‌ت ڕووت و قوتن
وام ئه‌زانی
له‌ڕۆژانی کڕێوهیا
هه‌ر هه‌موو گیانله‌به‌ره‌کان ئه‌بنه په‌یکه‌ر
وام ئه‌زانی
نه‌نگه له‌ژێر خۆڵی ده‌هرا
دیسان بدره‌وشێته‌وه ، جه‌وهه‌ر
وام ئه‌زانی .. وام ئه‌زانی
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






