زانا دڵشاد دزەیی : بریار وایە لە سەرەتای مانگی داھاتوو ھەردوو گۆرانیبێژی لوبنانی ملحەم زێن و رولا سەعد لەشاری ھەولێر لەگەڵ گۆرانیبێژان لۆکە زاھیر و میرا کۆنسێرتێکی گۆرانی ساز بکەن.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای (ژیما سکای) کە بەئەنجامدان و رێکخستنی کۆنسێرتەکە ھەڵدەستێت رایگەیاند “رۆژی ھەینی رێکەوتی ١٢/٤/٢٠١٣ ھەردوو گۆرانیبێژی لوبنانی ملحەم زێن و رۆلا سەعد لەشاری ھەولێر کۆنسێرتێکی گۆرانی ساز بکەن، ھاوکات ھەر یەکە لە لۆکە زاھیر و میراش لەم کۆنسێرتەدا بەشدارن”.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، لەبەر نەبوونی ھۆڵی گەورە و تایبەت بە کۆنسێرت کە شوێنی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ھەبێت لەشاری ھەولێر “کۆنسێرتەکە لەیاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری ساز دەکرێ”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






