مەسعودی مەلا ھەمزە: لە نوێترین کاری ھونەری خۆیدا ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیقبال ئەتمانی کۆتایی ھێنا بە کارەکانی دووەمین گۆرانی خۆی.
گۆرانی “ب تەنێ مای” لە تێکستی ئیقبال ئەتمانی و ئاواز و میوزیکی فەرشاد نەدیمی بە سپۆنسەری کۆمپانیای کارزۆن کلیپ کرا، کە عادل ئاکرەیی وەک وێنەگر و دەرھێنەر کاری تیاکردووەو شابۆ شابۆ مۆنتاژی بۆ کردووە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا ئیقبال ئەتمانی گوتی”دووەمین گۆرانی کلیپکراوم گۆرانی “ب تەنێ مای”یە، کە لەو ماوەیەدا کۆتاییم ھێنا بە کارەکانی کلیپ کردنی و بڵاوکرایەوە”.
ئیقبال گوتیشی”لە یەکەم بەرھەممدا جەماوەر پێشوازییەکی باشیان لە گۆرانییەکەم کردو لە ئێستاشدا دووەمین گۆرانیم بڵاوکردۆتەوە، ئەگەر وەکو بەرھەمەکەی دیکەم پێشوازی لێ بکرێ ئەوا کار بۆ ئەلبوومێک دەکەم و ھەوڵیش دەدەم بە شێوەزاری سۆرانی گۆرانی بڵێم”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






