مەسعودی مەلا ھەمزە : وەک یەکەم بەرھەمی خۆی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیقبال ئەتمانی کۆتایی ھێناوە بە کلیپکردنی دوا بەرھەمی خۆی بەناوی “بۆ کێ بێژم”.
ئەم بەرھەمە لە ھۆنراوە و ئاوازی ھونەرمەند خۆیەتی و میوزیکی لەلایەن فەرشاد نەدیمی لە ستۆدیۆی رەزایە تۆمار کراوەو لەلایەن ستافێکی پرۆفیشناڵ کاری کلیپکردنی بۆ ئەنجامدراوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا ئیقبال گوتی”ئەگەرچی چوار گۆرانی دیکەی تۆمارکراوم ھەیە، کە ھەمووی لە ھۆنراوە و ئاوازی خۆمە، بەڵام وەک یەکەم گۆرانی کلیپکراو گۆرانی “بۆ کێ بێژم”م کلیپکرد لە دەرھێنانی ھۆزان محەمەد.
ئیقبال گوتیشی”ھەستدەکەم بەھرەیەکی ھونەریم ھەیەو پەرەم پێداوە بۆ خزمەتکردنی ھونەری کوردی، کارەکانیشم تێکەڵی کوردی و فارسییە”.
شایانی باسە ئیقبال ئەتمانی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانەو لە ئێستادا لە باشووری کوردستان نیشتەجێیە.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






