ئه‌یاز فه‌رهادی کورد له دایکبووی شاری کیێڤی ووڵاتی ئوکرانیایه. هه‌ر له مناڵیه‌وه خولیای مۆسیقا و گۆرانی ده‌بێت و له به‌ر حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی ده‌نێردرێته قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به مۆسیقا و گۆرانی. له چه‌ندین پڕۆگرام و پێشبڕکێی موزیکی ووڵاتی ئوکرانیا به‌شداری کردووه و له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا له به‌رنامه‌ی Krok Dazirok ده‌بێت به یه‌کێک له سێ که‌سه یه‌که‌مه‌کانی ئوکرانیا . هه‌روه‌ها له پێشبڕکێیه‌کدا له ووڵاتی پۆڵه‌ندا که زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپی تیایدا به‌شداربوون ئه‌یاز پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئه‌یاز سه‌ردانی کوردستانی کردۆته‌وه و له نزیکیشه‌وه له ڕێگای که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانی وه‌ک زاگرۆس و کوردسات چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کراوه. ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانیه به زمانی ئوکرانی و ڕووسی وه دوو گۆرانی کوردیش. کۆمپانیای دارین فۆر ئارت یه‌که‌م گۆرانی بۆ ئه‌یاز کلیپ ده‌کات و پێشکه‌شی چرا تیڤی و بینه‌رانی ده‌کات. سوپاسی دارین فۆر ئارت ده‌که‌ین بۆ ئه‌م دیاریه جوانه‌ی و ده‌ست خۆشیش له ئه‌یاز ده‌که‌ین به هیوای هه‌رده‌م کاری جوان.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






