“ئاکوان بەکر” گۆرانیبێژێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئیسپانیایەو خاوەنی ٤ کلیپ و ١٢ گۆرانیەو سەرجەم گۆرانیاکانیشی بە زمانی ئینگلیزی چڕی ون، ھاوکات لە ئێستایشدا گۆرانیەکی بە شێوەزمانی کوردی واتا زمانی دایک بەرھەم دەھێنێت.
“ئاکوان” لەلێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی “”ـی ڕاگەیاندو گوتی:” لەو کاتانەدا سەرقاڵی بەرھەمم ھێنانی گۆرانیەکی سینگڵم بەناو نیشانی “دەمانەوێت بِرۆین” کە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بەرھەمم ھێناوە، وەلێ ئێستایشدا لە ئامادەگی داینە بۆ کلیپ کردنی ھەمان گۆرانی کە بەشێکی لۆکەیشنەکانیمان لە وڵاتی سوێد وێنەگرتووە و بەشێکی دیکەیش لە باشوری کوردستان لە شاری “ھەولێر” وێنەی بۆ دەگرین. ھاوکات دوای بڵاو بوونەوەی ئەو بەرھەمەم ھەوڵی بەرھەم ھێنانی چەند گۆرانیەکی دیکەم دەدەم و لە داھاتوودا بە شێوازێکی باش و تەکنیکێکی تازەوە پێیشکەیشی گوێگرانی گۆرانی کوردی دەکەم.
کارۆخ مەلا ئەسعەد
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






