رۆتردام: رۆژی یه‌کشه‌ممه 29 / 04 / 2012،
هاری ڤان بۆمڵ ( نوێنه‌ری پارتی سۆشیال له په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی)، له سمینارێک‌دا له‌گه‌ڵ زهنی ئۆزدیل (شاره‌زا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)، ئهنناگریت ڤیتسمه (دۆکۆمێنتار) و له‌تیف تالی (له فیدراسیۆنی کورد له هۆڵه‌ندا). له‌سه‌ر پرسی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرنگیدانه‌ی سه‌ر له نوێ به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆچی بایه‌خێکی که‌م به کێشه‌ی کورد ده‌درێت؟
پاش به‌هاری عه‌ره‌بی، نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوی له گۆڕاندایه. کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی کورد له کوێن له‌م تێڕوانینه‌دا؟ کوردستان خه‌ونه یان راستییه؟
چۆن کێشه‌ی کورد وا به که‌می له ئه‌جنده‌کانی سیاسی و راگه‌یاندن داده‌نرێن و به ده‌گمه‌ن هه‌واڵێکی کوردستان له به‌هاری عه‌ره‌بیدا ده‌بینرێت. ئایا ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ت، رۆژنامه‌نووسان یان بۆ خودی میلله‌تی کورد؟
– هاری ڤان بۆمڵ، (وته‌بێژی کاروباری ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی – پارت سۆشیال).
– له‌تیف تالی، (له دایکبووی شاری ده‌رسیم، له ساڵانی نه‌وه‌ته‌وه هاتۆته هۆڵه‌ندا و خوێندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی و حکومی ته‌واوکردووه، له کاتی بێکاریدا له‌گه‌ڵ رێکخراوی فیدارسێونی کورد له هۆڵه‌ندا کارده‌کات).
– زهنی ئۆزدیل، مامۆستا له زانکۆی ئیراسموس و دکتورای له مێژووی کۆمه‌ڵ و توێژه‌ر له‌سه‌ر که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان و عیلمانیه‌ت له تورکیادا هه‌یه).
– ئهنناگریت ڤیتسمه (دۆکۆمێنتار و ده‌رهێنه‌ری فیلمی ” سۆزدار” ئه‌وانه‌ی که به‌ڵێنیان پێدابوو له‌سه‌ر خه‌باتکه‌رێکی ژنی پ.ک.ک).
ئه‌م کۆڕه له کاتژمێر 14.00 تا 16.30 به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌م ئادرێسه‌دا:-
Gouvernestraat 56 D
3014PP Rotterdam
کۆڕه‌که سازکراوه له لایه‌ن:-
پارتی سۆشیال SP له‌گه‌ڵ فێدراسیۆنی کورد Fed-Kom، تۆڕی ئه‌کادیمی کورد KAN، یانه‌ی کوردی له رۆتردام “میدیا”، یه‌کێتی ژنانی کوردستان له هۆڵه‌ندا و رێکخراوی ژنانی کورد “هێلین”.