کۆمەڵەی دۆستانی کتێب لە چالاکیەکی ھونەری دا گوندی فەقیانیان بە ھاوڕێیانی رەنگ ئاشنا کرد. کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی ١٨_٤_٢٠١١ کۆمەڵەی دۆستانی کتێب (کۆدۆک) چالاکیەکی ھونەریان لە گوندی فەقیانی سەر بە قەزای رواندز ئەنجامدا ،
کەتیدا پرۆژەی ھاوڕێانی ڕەنگ بە منداڵانی ئەم گوندە ئاشنا کرد و قەڵەم رەنگ و پێداویستی ھونەری و نامیڵکەی ھێڵکاری بە ناوی (رەنگ بکە) بە سەر منداڵانی گوندەکە دابەشکرد ، لە گەشتێکی ھونەری و پەروەردەیدا دەستیان کرد بە ئەنجامدانی کاری ھونەری تاکو منداڵان بەھرەو حەزەکانیان گەشە بکات و ھونەریان لا خۆشەویست بکرێت.
حەسەن مستەفا سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستانی کتێب لە بارەی ئەم چالاکیە وتی : ئێمە گەشتێکی ھونەریمان بۆ گوندی فەقیان سەر بە قەزای رواندز سازکرد وئامانج لەم گەشتە پەرەپێدانی توانای مندڵانی گوندەکانی دەڤەری رواندزە ، لە لایەن ھونەرمەندان ( مامۆستا زرار محەمەد و تەیب موعتەسم ) بە ھاوکاری کۆدۆک و دابینکردنی نامیلکەی وێنەیی و ھێڵکاری ڕەش و سپی و قەڵەم رەنگ بە سەر منداڵانی دابەشکرا . تا وێنەکان رەنگ بکەن و لەم ڕێیەوە بەھرەکانیان بتەقنەوەو دەستڕەنگینی ھەندێکیان بە دیار بکەوێت و ھەولیان لە گەڵ بدرێت تا ببنە تاکی بە سوود بۆ کۆمەڵگا کەمان لە ھەمان کاتیش گەشتێکی ھونەرییە کە تیدا مندالای پێکەوە کاری ھونەری ئەنجام دەدەن و لە یەکتر فێری شتی نوێ دەبن).
یاسین برایم
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







